ئەمریکا... بەهۆی لافاو و زریانەوە ٥٢ کەس بونە قوربانی


وێستگە نیوز-

بەپێی بڵاوکراوە میدیاییەکان "بەهۆی لافاو و زریانێکی بەهێزەوە ٨ کەس گیانیان لەدەستدا و ٤٦ کەس بریندار بون".

ئەمڕۆ دوشەممە ئاژانسی ئارتی روسی بڵاویکردووەتەوە "لەڕۆژی دوشەممەوە زریان و لافاوێکی بەهێز ڕوی چەند ویلایەتێکی ئەمریکا کردوە لەباشوری ئەو وڵاتە".

بەرپرسانی دەزگای بەهانەوەچونی قوربانیانی کارەساتە سروشتییەکان باسیان لەوەکردوە "بەهۆی لافاو و زریانەکانەوە ٨ کەس گیانیان لەدەستداوە و هەروەها ٢٥ کەس لە ویلایەتی تەکساس و ١٩ کەسیش لە ویلایەتی میسیسی بریندار بون".

هــ. ب 


AM:11:13:15/04/2019


ئه‌م بابه‌ته 1336 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو