تەرمی کەسێک و ئۆتۆمبێلەکەی بەسوتێنراوی دۆزرایەوە
وێستگه نیوز ـ
ته‌رمی هاوڵاتییه‌ك و ئۆتۆمبێله‌كه‌ی له قه‌ڵادزێ به سووتێنراوی دۆزرایه‌وه و پۆلیسی راپەڕینیش روونکردەوە دەدات.
به‌پێی زانیارییه‌كانی وێستگە نیوز، دوای ئەوەی شه‌وی رابردوو هاوڵاتییه‌ك به‌ناوی وه‌ستا سه‌دره‌دین سه‌عید، دانیشتووی قه‌ڵادزێ و پیشه‌ی فیته‌ر، بە ئۆتۆمبێلەکەی لە ماڵ چووه‌تە دەرەوەو نەگەڕاوەتەوە، به‌یانی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه لەچەمی خاسی تەرمەکەی و ئۆتۆمبێلەکەی لەلایەن هێزەکانی ئاسایش وپۆلیسەوە بە سوتێنراوی دۆزرانەوە.
شۆڕش حه‌سه‌ن، وته‌بێژی پۆلیسی راپه‌ڕین، هه‌واڵه‌كه‌ی بۆ وێستگه نیوز پشتڕاستكرده‌وه‌و رایگه‌یاند: لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر رووداوه‌كه به‌رده‌وامه.
شۆڕش حه‌سه‌ن ئاماژەی بەوەدا "ئەو کەسە تەمەنی ٥٠ ساڵ بوە و بەیانی ئەمرۆ تەرمەکەی دۆزراوەتەوە".
AM:10:51:15/04/2019
ئه‌م بابه‌ته 17300
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت