به‌رپرسێكی سه‌ربازی داعش و 3 یاریده‌ده‌ری كوژران
وێستگه نیوز –
فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كانی عیراق كوژرانی به‌رپرسێكی سه‌ربازی و سێ چه‌كداری رێكخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ناسراو به داعشی له ناوچه‌كانی حه‌مرین راگه‌یاند.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 14ی نیسانی 2019، عه‌مید یه‌حیا ره‌سوڵ وته‌بێژی فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كانی عیراق له راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی: "به پشتبه‌ستن به زانیاری ده‌زگای هه‌واڵگری نیشتمانی، ده‌زگای دژه‌تیرۆر ئۆپه‌راسیۆنێكیان ئه‌نجامدا".
وتیشی: "له‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌دا ده‌زگای دژه‌تیرۆر توانی به‌ناو والی سه‌ربازی داعشی چیای حه‌مرین و سێ یاریده‌ده‌ری بكوژن".
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه ئۆپه‌راسیۆنه‌كه به پشتیوانی هێزی ئاسمانی سوپای عیراق و گورزێكی سه‌ركه‌وتووی هاوپه‌یمانه‌كانمان له coalitionAR ئه‌نجام درا".
ئێستا داعش به مه‌به‌ستی لاوازكردنی حكومه‌تی به‌غدا له تاكتیكی هێرشه‌كانی لێدان و هه‌ڵاتن كه‌ڵك وه‌رده‌گرێت.
PM:10:50:14/04/2019
ئه‌م بابه‌ته 1784
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت