ئه‌و ئه‌فسه‌ره‌ی عومه‌ر حه‌سه‌ن به‌شیری له ده‌سه‌ڵات لابرد، خانه‌نشین كرا
عه‌وه‌ز بن عه‌وف
وێستگه نیوز –
ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازی راگوزه‌ری سودان هه‌ریه‌ك له عه‌وه‌ز بن عه‌وف وه‌زیری به‌رگری و سه‌ڵاح قوش به‌ڕێوه‌به‌ری ده‌ستله‌كاركێشاوه‌ی ده‌زگای ئاسایشی خانه‌نشین كرد.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه14ی نیسانی 2019 ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازی راگوزه‌ری سودان بڕیاری دا هه‌ریه‌ك له عه‌وه‌ز بن عه‌وف وه‌زیری به‌رگری و سه‌ڵاح قوش به‌ڕێوه‌به‌ری ده‌ستله‌كاركێشاوه‌ی ده‌زگای ئاسایش خانه‌نشین بكرێن.
فه‌ریق روكن شه‌مسه‌دین كباشی ئیبراهیم وته‌بێژی ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازی راگوزه‌ری سودان له راگه‌یه‌ندراوێكی ته‌له‌فزیۆنیدا وتی: "ئه‌نجومه‌نی چه‌ند رێوشوێنێكی نوێ ده‌گرێته‌به‌ر بۆ دووباره دامه‌زراندنه‌وه‌ی ده‌زگای ئاسایش له سودان".
وتیشی: "ئه‌نجومه‌ن سووره له‌سه‌ر په‌یوه‌ندی به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ راگه‌یاندنه‌كاندا چونكه رۆڵی گه‌وره‌یان له گۆڕانكارییه‌كانی سودان هه‌یه".
شه‌وی هه‌ینی 12ی نیسانی 2019، عه‌وه‌ز بن عه‌وف سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازی راگوزه‌ری له وتارێكی ته‌له‌فزیۆنیدا ده‌ستبه‌رداربوونی له پۆسته‌كه‌ی راگه‌یاند.
عه‌وه‌ز بن عه‌وف وتی: "دوای پرس و راوێژ عه‌بدولفه‌تاح ئه‌لبورهان پشكنه‌ری گشتی سوپای له پۆستی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازی راگوزه‌ری دامه‌زراندووه".
وتیشی: "هاوكات كه‌مال عه‌بدولمه‌عروف جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازی راگوزه‌ری له پۆسته‌كه‌ی به‌خشراوه".
عه‌وه‌ز بن عه‌وف جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه كه كارده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی دامه‌زراوه‌ی ئه‌منی سودان یه‌كگرتوو بێت.
ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه هات كه رۆژی پێنجشه‌ممه دوای دوورخستنه‌وه‌ی عومه‌ر حه‌سه‌ن به‌شیر سه‌رۆكی سودان له ده‌سه‌ڵات، عه‌وه‌ز بن عه‌وف وه‌ك سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازی راگوزه‌ری سوێندی خوارد.
PM:10:02:14/04/2019
ئه‌م بابه‌ته 6316
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت