چیرۆكی كوشتنی لیوا بارق..جه‌لاده‌كه‌ی ئه‌نفال
بارق..جەلادەکەی ئەنفال
وێستگه نیوزـ
لیوا روكن بارق عه‌بدوڵا ئه‌لحاج حنته، فه‌رمانده‌ی لیوای هێزه تایبه‌ته‌كانی سه‌ربه سوپای رژێمی به‌عس ( لیوای 66 ) له سه‌ره‌تای جه‌نگی عیراق- ئێران ناوبانگی ده‌ركرد، بارق كه به جه‌لاده‌كه‌ی ئه‌نفال ناسراوه، له‌نێو عیراقییه‌كاندا به ئازادترین گه‌وره ئه‌فسه‌ری سوپای عیراق هه‌ژمار ده‌كرا.
لیوا بارق ئه‌لحاج خه‌ڵكی شاری كوته و به‌رپرسی لیوای 66 ی هێزه تایبه‌ته‌كانی عیراق بوو، ، یه‌كێك بوو له‌وانه‌ی له‌تاوانی ئه‌نفالدا نه‌ده‌گه‌ڕایه‌وه بۆ پرس و راكردن به‌عه‌لی حه‌سه‌ن مه‌جید په‌یوه‌ندی تایبه‌تی به سه‌دام حسێنه‌وه هه‌بوو.
بارق به‌یه‌كێك له تاوانبارانی ئه‌نفال له‌قه‌ڵه‌م ده‌درێت، وێرای خاپۆركردن و ئه‌نفالكردنی چه‌ندین هه‌زار هاوڵاتی كورد، تاوانێكی تر كه ناوبراوی زۆر پێده‌ناسرێته‌وه ئه‌وه‌یه له ده‌شتی كۆیه داوا ده‌كات سێ پێشمه‌رگه‌ی دیل كه له‌ناو كۆپتهرێكدا بوون، لهبهرزایدا فڕێبدرێنه خواره‌وه و بڕیاره‌كه‌شی جێبه‌جێ كرا.
كۆتاییه تراژیدیاكه‌ی بارق
له سه‌ره‌تای شه‌ڕی عیراق و ئێران بارق پله‌ی عه‌قید-ی هه‌بوو، بارق فه‌رمانده‌ی لیوای هێزه تایبه‌ته‌كانی سوپای عیراق بووه كه به ئه‌میری لیواكانی دیكه‌ی عیراق داده‌نرا، چونكه له‌كاتی هێرش و شه‌ڕه سه‌خته‌كاندا لیواكانی دیكه له‌پشت ئه‌م لیوایه‌ی بارقهوه بوون، بارق خۆی به به‌رچاوی سه‌ربازه‌كانییه‌وه هێرشی ده‌كرد تا وره‌یان به‌رزبكاته‌وه، بارق پێش سه‌ربازه‌كانی ده‌كه‌وت و هێرشی ده‌كرد و له‌دوایانه‌وه نه‌ده‌وه‌ستا، بۆیه به‌خۆشیی ئازایه‌تیی بارقهوه به لیواكه‌ی ده‌وترا (لیوای 66ی پاڵه‌وان).
سه‌رباز و ئه‌فسه‌ره‌كانی لیواكه‌ی بارق خاسیه‌تی تایبه‌تی خۆیان هه‌بوو، ئه‌وان مه‌شق و راهێنانی نائاساییان پێده‌كرا، به‌شدارییشیان له سه‌ختترین شه‌ڕدا كرد كه شه‌ڕی ناوچه‌ی موحهمهڕه بوو له ساڵی 1982.
سه‌باره‌ت به كوژرانی بارق دوو چیرۆك هه‌ن كه قسه‌وباسی زۆری له‌سه‌ر كراوه:
چیرۆكی یه‌كه‌م: ده‌مه بۆڵهكهی نێوان سه‌دام و بارق
له مانگی كانونی دووه‌می 1991 و پێش هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕی كوه‌یت، سه‌دام سه‌ردانی كه‌رتی كوه‌یتی له سوپای عیراق كرد و له‌گه‌ڵ سه‌ركرده سهربازییهكانا كۆبوه‌وه، یه‌كێك له‌و سه‌ركردانه، لیوا روكن بارق ئه‌لحاج بوو كه ئه‌وكاته پۆستی یاریده‌ده‌ری فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی كه‌نداوی هه‌بوو، له كۆبونه‌وه‌كه‌دا سه‌دام وتی: "ئه‌م خاكه‌ی كوه‌یت، خاكی ئێوه‌یه، بۆیه هه‌رچی رووبدات لێی نه‌كشێنه‌وه، ئه‌گه‌ر رۆژێك له‌كاتی شه‌ڕدا بیستان له رادیۆوه وتم بكشێنه‌وه، ئه‌وه بزانن كه ئه‌مریكاییه‌كان لاسایی ده‌نگی منیان كردوه‌ته‌وه،ـ ئه‌وه من نیم كه له رادیۆوه قسه ده‌كه‌م، چونكه من پێتان ناڵێم بكشێنه‌وه."
دوای ئه‌م قسانه و ئه‌وه‌نده‌ی نه‌برد شه‌ڕی كوه‌یت ده‌ستپێكرد، هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان بۆردومانی ئه‌و هێزه عیراقییانهیان كرد كه له كوه‌یت بوون، له‌كاتی شه‌ڕه‌كه‌دا و له 25ی شوباتی 1991 له ئێزگه‌ی عیراقه‌وه به‌یاننامه‌یه‌ك بڵاوكراوه‌یه‌وه كه داوای كشانه‌وه‌ی هێزه عیراقییه‌كانی له كوه‌یت ده‌كرد، ئه‌مه بێسه‌روبه‌ره‌یی خسته‌ناو ریزه‌كانی سوپای عیراق، بۆیه به‌شێكیان بۆ جێبه‌جێكردنی فه‌رمانه‌كه كشانه‌وه و خۆیان ئاشكرا كرد، به‌وه‌ش بونه نێچیرێكی ئاسان بۆ فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یمانان، به‌ڵام به‌شێكی دیكه بڕیاریدا بمێنێته‌وه و تاكۆتایی شه‌ڕ بكههن، ئه‌وه‌ش له‌سه‌ر ئه‌و قسه‌یه‌ی سه‌دام كه پێشتر پێی وتبون هه‌رگیز داوای كشانه‌وه‌یان لێ ناكات,
یه‌كێك له‌وانه‌ی كه بڕیاری مانه‌وه‌ی دا، لیوا بارق ئه‌لحاج بوو، هێزه‌كانی بارق به هیچ زیانێكیان له گورزی فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یمانان پێنه‌گه‌یشتبوو، بۆیه هێزه‌كه ده‌یتوانی بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر شه‌ڕ بكات، به‌ڵام كه لیواكه‌ی بارق هاته‌ده‌رێ بۆشه‌ڕ، تێبنیی ئه‌وه‌یكرد زۆربه‌ی لیواكانی تر پاشه‌كشه‌یان كردوه و هێزێكی وا نه‌ماوه پشتیوانیی لێ بكات، ئه‌مه‌ش لیواكه‌ی بارقی خسته شڵه‌ژان، بارق جگه‌له روبه‌ڕوبونه‌وه‌یه‌ك كه بتوانێت خۆی ده‌رباز بكات ، هیچی تری له‌به‌رده‌مدا نه‌مایه‌وه، به‌وه‌ش بارق نزیكه‌ی دوو له‌سه‌ر سێی هێزه‌كانی له‌ده‌ستدا، دواتر بارق به‌ناچاری بڕیاری كشانه‌وه‌ی دا، كشانه‌وه‌كه‌ش وه‌ك دۆڕاندن وابوو بۆ بارق، چونكه ئه‌و ئه‌فسه‌ره هه‌رگیز شتی وای به‌خۆیه‌وه نه‌بینی بوو، بارق به وره‌یه‌كی روخاو و توڕه‌ییه‌كی زۆره‌وه گه‌ڕایه‌وه به‌غدا و چه‌ند رۆژێك له ماڵه‌كه‌ی خۆیدا مایه‌وه و بیری له‌وه ده‌كرده‌وه كه چی به‌سه‌ر لیواكه‌ی و سوپای عیراقدا هاتووه.
دوای ماوه‌یه‌كی كه‌م، فه‌رمانێك له سه‌دامه‌وه بۆ بارق هات و فه‌رمانی پێكرابوو بۆ بینینی سه‌دام بێته كۆشكی كۆماری، كه‌سوكاره‌كه‌ی بارق وایانده‌زانی سه‌دام پله‌ی بارق بۆ فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌ق به‌رزده‌كاته‌وه، ئه‌وه‌ش له‌به‌ر ئازایه‌تی و پارێزگاریكردن له لیواكه‌ی، بارق چوو بۆلای سه‌دام و یه‌كتریان بینی، سه‌دام به بارقی وت: "لیوا بارق بۆچی كه داوای كشانه‌وه‌م لێ‌كردن نه‌كشانه‌وه؟" بارق به سه‌دامی وت: "گه‌وره‌م ئێوه پێش شه‌ڕه‌كه پێتان وتین ئه‌گه‌ر داوام لێ‌كردن بكشێنه‌وه، مهكشێنهوه، چونكه ئه‌وه من نیم و كه‌سێكه لاسایی ده‌نگی من ده‌كاته‌وه، پاشان له ئێزگه‌وه داوای كشانهوهتان كرد، ئیتر نه‌مده‌زانی كام له‌م دوو فه‌رمانه جێبه‌جێ بكه‌م، فه‌رمانی یه‌كه‌م یان دووه‌م".
سه‌دام ئه‌م قسه‌یه‌ی پێ ناخۆش بوو، چونكه ئه‌و جۆره وه‌ڵامه‌ی به جۆرێك له سوكایه‌تی زانی، مه‌به‌ستی بارق ئه‌وه بوو كه سه‌دام پیاوێكه خاوه‌نی قسه‌ی خۆی نییه، له‌مه‌وه ده‌مه‌بۆڵه له‌نێوان بارق و سه‌دام دروستبوو، سه‌دام به بارقی وت "ترسنۆك"، بارق به‌مه ئارامیی خۆی له‌ده‌ستدا به‌جۆرێك كه نه‌یتوانی كۆنتڕڵی خۆی بكات به‌تایبه‌ت بارق به‌وه ناسرابوو كه زۆر توڕه‌یی، بارق له وه‌ڵامدا به سه‌دامی وت: "من ترسنۆكم؟ هه‌موو عیراق ئاگاداری ئازایه‌تیی منه، ئه‌ی چی به‌و كه‌سه ده‌ڵێیت كه قسه‌یه‌ك ده‌كات و دواتر لێی په‌شیمان ده‌بێته‌وه؟"
بارق ئه‌مه‌ی وت و روی له سه‌دام وه‌رگێڕا، سه‌دامیش ده‌مانچه‌كه‌ی ده‌رهێناوه و فیشه‌كێكی نا به پشتگوێی بارقهوه و ده‌ستبه‌جێی له‌وێدا كوشتی.
چیرۆكی دووه‌م: كوشتنی بارق دەرهێنانی ناوسکی
هه‌ندێك ده‌ڵێن لیوا بارق له‌لایه‌ن تیمێكی تایبه‌ت به كوشتن و له‌سێداردان پارچه‌پارچه كراوه، چیرۆكه‌كه له كۆتاییه‌كانی مانگی شوباتی 1991 ده‌ستپێده‌كات، ئه‌وكاته‌ی سێ گه‌وره ئه‌فسه‌ر دوای شكاندنی سوپای عیراق له كوه‌یته‌وه ده‌گه‌ڕانه‌وه، ئه‌وانیش فه‌ریق روكن كامل ساجت، فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی كه‌نداوی عه‌ره‌ب كه ده‌ستی به‌سه‌ر كوهیتدا گرت، لیوا روكن عیسمه‌ت سابر عومه‌ر، به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیس هێزه تایبه‌ته‌كان و یاریده‌ده‌ری فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی كه‌نداو، سێیه‌م گه‌وره ئه‌فسه‌ر لیوا روكن بارق عه‌بدوڵا ئه‌لحاج حنته بوو، كه سه‌رۆكی ئه‌ركانه‌ی ئه‌و هێزانه بوو.
دوای ئه‌وه‌ی به‌غدا ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر به‌سره‌دا نه‌ما، فه‌ریق روكن كامل ساجت رێگه‌ی نه‌بوو بگه‌ڕێته‌وه و له به‌سره مایه‌وه، عیسمه‌ت و بارق هه‌رچۆنێك بێت خۆیان گه‌یانده‌وه به‌غدا و هه‌ر كه گه‌یشتن سه‌دام ئه‌ركێكی نوێی پێ سپاردن و داوای لێ‌كردن بچنه كوردستان، به‌ڵام وه‌ك ده‌وترێت ئه‌و دوانه به جۆرێكی تر بیریان ده‌كرده‌وه، ئه‌وان به هه‌ستێكی دۆڕاو و سه‌رشۆڕی له كوه‌یت ده‌گه‌ڕانه‌وه، ده‌شوترێت كه به‌درێژایی رێگه‌ی به‌سره‌ش تا به‌غدا له‌به‌رچاوی ئه‌فسه‌ره‌كانی تر باسیان له هه‌ڵه‌ی داگیركردنی كوه‌یت و خراپیی كات و شێوازی كشانه‌وه له‌و وڵاته كردوه.
له رێگه‌ی گه‌ڕانه‌وه بۆ به‌غدا عیسمه‌ت وتویه‌تی: "سه‌ركرده‌كانمان ئێمه‌یان تێوه‌گلاند"، بارقیش ده‌یوت: "ئه‌ركی كوه‌یت كۆتایی هات، ده‌بێت ئه‌ركه گه‌وره‌كه له به‌غدا ئه‌نجام بده‌ین"، ئه‌وه‌نده‌ی نه‌برد سه‌دام به قسه‌ی ئه‌م دوانه‌ی زانی و به‌وه تۆمه‌تباری كردن پێش ده‌رچونی فه‌رمان بۆیان، ئه‌وان سه‌ربه‌خۆ له كوه‌یت كشاونه‌ته‌وه و سه‌ربازه‌كانیان ته‌فروتونا كردوه، بۆیه هه‌ردوكیان ره‌وانه‌ی كوردستان كران تا له باره‌گای به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هێزه تایبه‌ته‌كان بمێننه‌وه، دواتر یه‌كێك چوه‌ته باره‌گاكه و وتویه‌تی كه بۆ نانی ئێواره بانگهێشتكراون بۆ كۆشكی كۆماری.. كه عیسمه‌ت و بارق چونه‌ته كۆشك، له‌وێ ده‌ستیان كه‌له‌پچه كراوه و جله سه‌ربازییه‌كانیان داكهندراوه و به‌جلی هێزه تایبه‌ته‌كانه‌وه دایانناون.
دواتر سه‌دام له‌گه‌ڵ چه‌ند پاسه‌وانێكیدا چوه‌ته لایان و یه‌كسه‌ر پێی وتون: "ها ناپاكه‌كان..." بارق ده‌ستی به‌قسه كردوه و وتویه‌تی: "گه‌وره‌م ناپاك نیم، ترسنۆك نیم.. من پاڵه‌وانی شه‌ڕی ئوم رهساسم.. من یه‌كێكم له پاڵه‌وانه‌كانی جه‌نگی ئێران... من دڵسۆزی تۆم.." له‌وكاته‌دا عیسمه‌ت قسه‌كانی به بارق بڕیووه و پێی وتوه: "بارق بێده‌نگ به.. ئێمه ناپاك نین".
به‌پێی ئه‌م چیرۆكه‌یان بێت، بڕیاری كوشتنی عیسمه‌ت و بارق پێش چه‌ند رۆژێك له بانگهێشتكردنیان بۆ كۆشكی كۆماری درابوو، بۆیه به‌كۆتایی هاتنی ئه‌و دیداره‌ی سه‌دام له‌گه‌ڵیان، پاسه‌وانه‌كانی سه‌دام هه‌ردوكیان كوشتن و ناوسكیان تا دوا پله گۆشتی جه‌ستیان ده‌رهێنان، هه‌ربۆیه به‌گشتی كۆتایی ژیانی بارق..جه‌لاده‌كه‌ی ئه‌نفال و دڵسۆزه‌كه‌ی سه‌دام، كۆتاییه‌كی تراژیدی بوو.
PM:09:04:14/04/2019
ئه‌م بابه‌ته 39836
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت