سه‌ركرده‌یه‌كی شیعه داوای ھه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حه‌شدی شه‌عبی ده‌كات
وێستگه نیوز -
سه‌رۆكی ئیتیلافی وه‌ته‌نییه داوای ھه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حه‌شدی شه‌عبی ده‌كات و رایگه‌یاند كه به ھه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌و هیزه، عێراق ده‌بێته وڵاتێكی مه‌ده‌نی.
ئه‌یاد عه‌لاوی سه‌رۆكی ئیتیلافی وه‌ته‌نییه كه یه‌كێكه له سه‌ركرده شیعه میانڕه‌وه‌كان له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا وتی: "دوای ئه‌و سه‌ركه‌وتنه‌ی كه دژبه رێكخراوی تیرۆریستیی داعش تۆماركراوه و سه‌رجه‌م ناوچه‌كانیش كۆنتڕۆڵكرانه‌وه، ئه‌ركی حه‌شدی شه‌عبی له عیراق كۆتایی ھاتووه".
سه‌رۆكی ئیتیلافی وه‌ته‌نییه پێشنیازیكردووه ھه‌ر چه‌كدارێكی حه‌شدی شه‌عبی كه توانای ھه‌یه، بچێته ناو ریزه‌كانی سوپا یان پۆلیسی فیدراڵ یان پۆلیسی ناوخۆ و وتیشی: "گرنگه توانای سوپا به‌ھێزتر بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی ئاسایشی وڵات پته‌وتر بێت".
سه‌رۆكی ئیتیلافی وه‌ته‌نییه راشیگه‌یاند كه "به ھه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حه‌شدی شه‌عبی، عیراق ده‌بێته وڵاتێكی مه‌ده‌نی".
دوای ئه‌وه‌ی له 2014دا چه‌كدارانی داعش ده‌ستیان به‌سه‌ر ناوچه‌یه‌كی به‌رفراوانی عیراقدا گرت و گه‌یشتنه ده‌وروبه‌ری به‌غدای پایته‌خت به فه‌توای ئایه‌توڵا سیستانی گه‌وره مه‌رجه‌عی شیعه‌كان هێزی حه‌شدی شه‌عبی بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی چه‌كدارانی داعش پێكهێنرا و له‌وكاته‌وه ژماره‌ی چه‌كدارانی ئه‌و هێزه له زیادبووندایه و لهلاسهن حكومه‌تی عیراقیشه‌وه به فه‌ڕمی ناسێندراون و بودجه‌ی تایبه‌ت به خۆیان هه‌یه.
PM:08:38:14/04/2019
ئه‌م بابه‌ته 1944
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت