موسڵ..چه‌ند خانمه مامۆستایه‌ك له هه‌وڵێكی كوشتن رزگاریان بوو
وێستگه نیوزـ
له نزیك ئۆتۆمبیلێكی تایبه‌ت به گواستنه‌وه‌ی مامۆستایان له شاری موسڵ، بۆمبێكی ته‌وقیتكراو ته‌قییه‌وه و خۆشبه‌ختانه هیچ زیانێكی گیانیی به‌دواوه نه‌بوو.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی په‌روه‌رده‌ی موسڵ له به‌یاننامه‌یه‌كدا راگه‌یاند كه بۆمبه‌كه سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 14ی نیسانی 2019، له گوندی قبر بن نایف به ئۆتۆمبیلێكدا ته‌قیوه‌ته‌وه كه چه‌ند خانمه مامۆستایه‌كی ناوچه‌كه‌ی تێدابووه و به‌نیازبون بچنه‌سه‌ر كاره‌كانیان.
راشیگه‌یاندوه كه بۆمبه‌كه له رێگه‌یه‌كی گڵ‌دا ته‌قیوه‌ته‌وه، خۆشبه‌ختانه‌ش هیچ زیانێكی گیانیی لێنه‌كه‌وتوه‌ته‌وه، به‌ڵام ئۆتۆمبیله‌كه‌یان زیانێكی زۆری به‌ركه‌وتوه.
دوای گه‌یشتنی هێزه ئه‌منییه‌كانی بۆ شوێنی روداوه‌كه، ده‌ركه‌وتوه كه دوو بۆمبی چێنراوی دیكه له‌سه‌ر رێگاكه هه‌ن و تیمه تایبه‌ته‌كان پوچه‌ڵیان كردوه‌ته‌وه.
PM:03:36:14/04/2019
ئه‌م بابه‌ته 2580
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت