٢چالاکی مانگرتوی ستراسبوورگ ڕەوانەی نەخۆشخانەکران


وێستگە نیوز-
لەشاری ستراسبوورگی فەرانسا یوکسەل کۆچ و دەنیز سورگوت دوو لە چالاکانی مانگرتوو لەخواردن لەدژی گۆشەگیری سەر عەبدولا ئۆجالان، ڕەوانەی نەخۆشخانەکران.

مانگرتن لەخواردن لەدژی گۆشەگیری عەبدولائۆجالان ڕێبەری پارتی کرێکارانی کوردستان پەکەکلە ستراسبوورگی فەرانسا لە رۆژی ١١٧هەمدایە.

ئاژانسی فورات نیوز ئاماژەی بەوەداوە "یوکسەل کۆچ هاوسەرۆکی کەجەدەکەی ئەوروپا و دەنیزسورگوت پارێزەر، بەهۆی خراپی باریی تەندرووستییانەوە ئەمڕۆ ڕەوانەی نەخۆشخانەکران".

دکتۆر فەخرەدین گولشەن کە چاودێری مانگرتووان دەکات رایگەیاندوە "یوکسەل کۆچ سییەکانی تووشی ئیلتهاب بووە و بەهۆی ئەوەی کە چارەسەریی ڕەت کردووەتەوە ، دۆخی خراپتربووە وبەهۆی ئیلتهابی سییەکانی ڕەوانەی نەخۆشخانەکراوە".


دکتۆر فەخرەدین گولشەن، دەربارەی باریی تەندرووستی دەنیزسورگوت ئاماژەی بەوەداوە "ئازاری ماسولکە وئیسکەکانی سورگوت زۆرتر بووە و بەوهۆیەوە توشی ڕشانەوە بووە".

دکتۆرفەرهاد ئەوەی خستەڕوو کە باریی تەندرووستی ١٢ چالاکی مانگرتوو دژوارە و ڕۆژبەرۆژخراپتردەبێت.

هـ ـ ب


PM:10:20:13/04/2019


ئه‌م بابه‌ته 1552 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت