ئه‌مریكا هۆشداریی به هاوڵاتیانی خۆی له 35 وڵات ده‌دات
وێستگه نیوزـ
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا هاوڵاتیانی خۆی له 35 وڵاتی جیهان ئاگادار كرده‌وه كه ئاگاداری كرده‌وه‌ی فڕاندن بن، یه‌كێكیش له‌و وڵاتانه عیراقه.
به‌پێی هه‌واڵێكی سایتی روسیا توده‌ی، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا نیشانده‌رێكی نوێی بۆ مه‌ترسییه‌كان پێشكه‌ش به راوێژكاره‌كانی تایبه‌ت به گشتكردنی هاوڵاتیانی وڵاته‌كه‌ی كردوه تا ئاگاداریان بكاته‌وه له مه‌ترسیی فڕاندن و به بارمته‌گرتنیان له‌لایه‌ن گروپه تاوانكار و تیرۆرسته‌كانی سه‌رجه‌م ناوچه‌كانی جیهان.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا نیشانده‌ره نوێیه‌كه‌ی به پیتی K هێما كردوه، ئه‌مه‌ش نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه كه ده‌بێت به‌رده‌وام زانیاریی رون و تێروته‌سه‌ل سه‌باره‌ت به پارێزراویی گه‌شتی هاوڵاتیانی وڵاته‌كه‌ی دابین بكرێت تا بتوانن بڕیاری دروست له‌باره‌ی گه‌شته‌كه‌یانه‌وه بده‌ن و خۆیان له مه‌ترسییه‌كانی فڕاندن و تیرۆر و ناڕه‌زاییه مه‌ده‌نییه‌كان و كاره‌ساته سورشتی و ته‌ندروستییه‌كان بپارێزن.
نیشانده‌رەکە، 35 وڵاتی جیهان ده‌گرێته‌وه كه 8یان وڵاتانی عه‌ره‌بن، وه‌ك: عیراق و جه‌زائیر و لوبنان و لیبیا و سوریا و یه‌مه‌ن و سودان و سۆماڵ، وڵاتانی دیكه‌ی جیهانیش بریتین له: ئه‌فغانستان و ئه‌نگۆلا و به‌نگلادیش و بۆركینافاسۆ و كامیرۆن و ئه‌فریقای ناوه‌ڕاست و كۆڵۆمبیا و كۆنگۆ و ئه‌سیوپیا و هایتی و ئێران و كینیا و مالیزیا و مالی و مه‌كسیك و نه‌یجه‌ر و نه‌جیریا و پاكستان و غینیای نوێ و فلیپین و روسیا و سۆماڵ و باشوری سودان ترینیداد تۆباگۆ و توركیا و ئۆگه‌ندا و ئۆكرانیا و فه‌نزوێلا.
PM:09:54:13/04/2019
ئه‌م بابه‌ته 2412
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت