زانایان: سێگۆشه‌یه‌كی مه‌ترسیدار دۆزرایه‌وه كه دوو هه‌زار فڕۆكه‌ی تێدا دیار نه‌ماوه
سێگۆشەی نیڤادا
وێستگه نیوزـ
ئه‌و سێگۆشه‌یه‌ی كه به مه‌ترسیدارترین ناوچه به‌ناوبانگه، سێگۆشه‌ی به‌رمۆدایه، ئه‌وه‌ش به‌هۆی رودانی ده‌یان روداوی دیارنه‌مانی فڕۆكه و كه‌شتی تیایدا، به‌ڵام به‌مدواییه زانایان باس لە سێگۆشه‌یه‌كی دیكه به‌ناوی سێگۆشه‌ی نیڤادا دەکەن کە له‌ناوچه‌یه‌كی دیكه دۆزراوه‌ته‌وه و وەک چەند میدیایەکی جیهانی ئاماژەیان پێداوە، له‌ماوه‌ی 60 ساڵی رابردوودا، دوو هه‌زار فڕۆكه‌ی تێدا دیارنه‌ماوه.
بەپێی میدیا جیهانییەکان، زانایان ئه‌و سێگۆشه نامۆیه‌یان له سنوره‌كانی ولایه‌تی نیڤادا-ی ئه‌مریكا دۆزیوه‌ته‌وه و ولایه‌ته‌كه ده‌كه‌وێته ناوچه‌كانی خۆئاوا و ناوچه شاخاوییه‌كانی باشوری خۆرئاوای ئه‌مریكا و تائێستا پاشماوه‌ی 600 فڕۆكه‌ی تێدا دۆزراوه‌ته‌وه.
روبه‌ری ئه‌م سێگۆشه نامۆیه 77 هه‌زار مه‌تر چوارگۆشه‌یه و 12 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر فڕۆكه‌یه‌كی نه‌فه‌رهه‌ڵگر تیایدا له چاوی راداره‌كان دیارنه‌ما و دواتریش 5 كه‌شی دیارنه‌مان كه بۆ هاوكاریكردنی فڕۆكه‌كه ره‌وانه كرابوون.
دیارترین روداو كه له‌و سێگۆشه‌یه‌دا رویدابێت، دیارنه‌مانی فڕۆكه تایبه‌ته‌كه‌ی ستیڤ فۆسێت-ی ملیۆنێر بوو كه ساڵی 2007 دیار نه‌ما و دوای 14 مانگیش له گه‌ڕان به‌دوایدا پاشماوه‌ی فڕۆكه‌كه‌ی دۆزرایه‌وه.
سه‌ره‌تا هۆكاری كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌كه‌ی ستیڤ نه‌زانرا، دواتر گریمانه‌ی ئه‌وه‌كرا كه كێشه‌ی ته‌كنیكی له فڕۆكه‌كه‌دا دروست بوبێت، به‌ڵام دواتر رونبوه‌وه كه فڕۆكه‌كه خۆی به لوتكه‌ی چیایه‌كدا داوه.
به‌پێی ماڵپه‌ڕی ، له ماوه‌ی 60 ساڵی رابردوه‌وه تائێستا نزیكه‌ی دوو هه‌زار فڕۆكه سێگۆشه‌ی نیڤادا-ی ئه‌مریكا دیارنه‌ماوه‌و ئێستاشی له‌گه‌ڵ بێت زانایان به‌دوای نهێنییه‌كه‌دا ده‌گه‌ڕێن تا بزانن له‌چیدا له‌گه‌ڵ سێگۆشه‌ی به‌رمۆدا له‌یه‌ك ده‌چن.
هه‌ندێك له زانایان پێیانوایه كه هۆكاره‌كه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆسروشتی جوگرافی و كه‌شوهه‌وای ناوچه‌كه و كه‌شه‌كه‌ی به‌جۆرێكه كه توانای پارچه‌پارچه‌كردنی فڕۆكه‌ی هه‌یه، چونكه له‌نێو ئه‌و چیا به‌رزانه‌دا تێكه‌ڵه‌یه‌ك له جوڵه و ره‌شه‌بای به‌هێز هه‌یه كه پێی ده‌وترێت شه‌پۆلی چیاكان، ئه‌مه‌ش وا ده‌كات فڕۆكه به ئاسماندا به‌رێ و بیداته‌وه به زه‌ویدا.
PM:05:12:13/04/2019
ئه‌م بابه‌ته 29040
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت