كورد له پۆلیسی كه‌ركوك ژماره‌یه‌ك پۆستی دیكه له ده‌ست ده‌دات
دیمەنێک لە شاری کەرکوک
وێستگه نیوز ـ
بڕیاره له‌م هه‌فته‌یه‌دا شاندێكی وه‌زاره‌تی ناوخۆی عیراق بۆ دابه‌شكردنی پۆسته‌كانی پۆلیسی كه‌ركوك به رێژه‌ی سه‌دا 32 بۆ نه‌ته‌وه‌كانی كورد و عه‌ره‌ب و توركمان سه‌ردانی ئه‌و شاره بكات، بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگاداریش، دوای ئه‌و دابه‌شكارییه كورد ژماره‌یه‌ك پۆستی دیكه له ده‌ست ده‌دات.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له دۆخی كه‌ركوك تایبه‌ت به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: له‌م هه‌فته‌یه‌دا شاندێك له وه‌زاره‌تی ناوخۆی عیراقه‌وه دێته پۆلیسی كه‌ركوك بۆ دابه‌شكردنی پۆسته‌كان به رێژه‌ی سه‌دا 32 بۆ پێكهاته‌كانی كورد و عه‌ره‌ب و توركمان، دیاره ئه‌گه‌ر ئه‌وه ببێت كۆمه‌ڵێك به‌رپرسی دیكه‌ی كورد له‌و شاره پۆسته‌كانیان له ده‌ست ده‌ده‌ن، ئه‌مه‌ش واده‌كات كورد زه‌ره‌رمه‌ند بێت.
روونیشیكرده‌وه: راسته پۆلیسی كه‌ركوك له‌دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه هیچ ده‌سه‌ڵاتێكی ئه‌وتۆیان نه‌ماوه، ئیش و كاره‌كان فه‌رمانده‌ی پڕۆسه سه‌ربازییه‌كان و پۆلیسی فیدراڵی و چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبی ده‌یكه‌ن، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌و به‌رپرسی بنكانه‌ی كه‌ركوردن بگۆڕدرێن، دیسانه‌وه كێشه‌یه‌كی دیكه‌یه.
روونیشیكرده‌وه: پێشتر له پۆلیسی كه‌ركوك چه‌ند پۆستێك هه‌بوون به ده‌ست كورده‌وه‌بوون كه زۆر گرنگ بوون، به‌ڵام ئێستا هیچی به ده‌ست كورده‌وه نه‌ماوه، به‌تایبه‌تی پۆستی بەڕێوەبەری کاروباری ناوخۆ کە چەند رۆژێکە لە کورد وەرگیراوەتەوە، به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی نیشتمانی و به‌ڕێوه‌به‌ری ده‌زگای هه‌واڵگری كه ئه‌و پۆسته گرنگ بوون بۆ كورد.
راشیگه‌یاند: پێشتر به‌هۆی بوونی كێشه دوو پۆستی گرنگ بۆ كورد له ده‌ست چوون و درانه دوو كه‌سی توركمان كه ئێستاش به ده‌ستیانه‌وه‌یه، پۆستی به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی قه‌زاو ناحیه‌كان هه‌ر نه‌ماوه، پۆستی به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوان و به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی كه‌ركوك، هه‌مووی له كورد سه‌ندراونه‌ته‌وه و ئێستا خه‌ڵكی تر سه‌رپه‌رشتیان ده‌كات.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه وتیشی: "رۆژ له دوای رۆژ پۆستی دیكه له كه‌ركوك له كورد ده‌سه‌ندرێته‌وه، ته‌نانه‌ت ده‌نگۆی ئه‌وه هه‌یه ژماره‌یه‌ك ئه‌فسه‌رو پله‌داری دیكه‌ی كورد له پۆلیسی كه‌ركوك به‌ناوی خانه‌نشینكردنه‌وه پۆسته‌كانیان لێوه‌ربگرێته‌وه".
راشیگه‌یاند: هه‌ندێك له‌و ئه‌فسه‌رانه‌ی له‌دوای رووداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ر كه كه‌ركوكیان جێهێشت و هاتنه‌وه سلێمانی و هه‌ولێر، به‌شێكیان گه‌ڕاونه‌ته‌وه و به‌شێكی دیكه‌شیان به تۆمه‌تی جۆراوجۆره‌وه فه‌رمانی ده‌ستگیركردنیان بۆ ده‌رچووه.
ئه‌و سه‌رچاوه ئاگاداره‌ی وێستگه نیوز ئه‌وه‌شی باسكرد: "ئه‌و ئه‌فسه‌رانه‌ی كه گه‌ڕانه‌وه به هه‌ماهه‌نگی هه‌ردوو وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێم و عیراق گه‌ڕانه‌وه تا ئێستا ئه‌وانیش ته‌نها مووچه وه‌رده‌گرن و هیچ كامیان پۆستیان پێنه‌دراوه، مانگانه دوو جار ده‌ڕۆن واژوویان پێده‌كه‌ن ئیهانه‌یه‌كی باشیان ده‌كه‌ن به‌شێوه‌یه‌كی رێكخراو مووچه‌كانیان وه‌رده‌گرن".
PM:12:20:13/04/2019
ئه‌م بابه‌ته 3824
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت