بە وێنە.. باکوری ئێران ناوچەیەکی گەشتیاری سەرنجراکێش
وێستگە نیوز ـ
باکوری ئێران ناوچەیەکی سەوزاییە، دارستانێکی چرِ و چەندین ناوچەی شوێنەواری لێیە، جێگایەکی سەرنجراکێشە بۆ ئەو گەشتیارانەی سەردانی دەکەن.
شەش دیارترین شوێنە گەشتیارییەکانی باکوری ئێران ئەمانەن:
1- دارستانی سەروان لە پارێزگای جیلان، دارستانێکی دەگمەنە لەبەر ئەوەی هەموو جۆرە میوەیەکی تێدایە و گوندێکی شوێنەواری لەناودا هەڵکەوتوە.
2- دارستانی سجان لە مازەندەران، دارستانێکی سەرنج راکێشە بۆ ئەو کەسانەی سەردانی دەکەن چونکە لایەکی دارستانەکە لەسەر ئاوی دەریاچەی کاسبینە.
3- ناوچەی رامسەر لە مازەندەران، ئەم ناوچەیە لە نیوەی ساڵدا بەفر دایپۆشیوە و لە سێ لاوە بە شاخ دەورەدراوە.
4- قەڵای رەودخان لە جیلان، کەوتۆتە ناو دارستانێکی چر و لە شوێنێکی بەرزدا هەڵکەوتوە، مێژوی دروستکردنی دەگەرِێتەوە بۆ سەردەمی سەلجوقیەکان.
5- ماسولە لە پارێزگای جیلان، گوندێکە لەسەر شیوازی بیناسازی کۆنی ئێرانە و بەشاخێکەوە دروستکروە، بەدرێژای ساڵ بەسەوزایی دەبینرێت.
6- بازاری ماسولە، بازارێکی کەلەپوری کۆنە، کەل وپەلی دەستی دروستکراوی خەڵکی ناوچەکەی تێدا دەفرۆشرێت.
PM:10:32:10/04/2019
ئهم بابهته 5788
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت