22 كیلۆ پلاستك له گه‌ده‌ی نه‌هه‌نگێكدا دۆزرایه‌وه
نەهەنگە مرداربوەکە
وێستگه نیوزـ
شه‌پۆله‌كانی ده‌ریا نه‌هه‌نگێك مرداره‌وه‌بویان فڕیدایه كه‌ناراوه‌كانی ناوچه‌ی ساردینیا-ی ئیتالیا و دوای پشكنین ده‌ركه‌وت كه 22 كلیۆ پلاستیكی فڕێدراو له گه‌ده‌یدا بووه.
لوكا بیتاو، به‌ڕێوه‌به‌ری گروپی ده‌ریاوانیی SeaMe group به تۆڕی هه‌واڵی سی ئێن ئێن-ی راگه‌یاندوه: له گه‌ده‌ی ئه‌و نه‌هه‌نگه‌دا كیسی نایلۆن و تۆڕی راوه‌ماسی و ده‌به‌ی ئاوی خواردنه‌وه ده‌به‌ی رۆنی ئۆتۆمبیلی تێدا بووه كه ده‌به‌كان ناوی كۆمپانیاكه و باڕكۆده‌كانیشی له‌سه‌ر ماوه.
به‌رپرسی گروپی ناوبراو ئاشكراشیكردوه كه نه‌هه‌نگه‌كه پێشئه‌وه‌ی بگاته كه‌ناراوه‌كان دوگیان بووه، به‌ڵام پێش گه‌یشتنی به‌چكه‌كه‌ی له‌بارچووه ، نه‌هه‌نگه‌كه زیاترله 7 مه‌تر درێژه و دوای توێكاریش له‌لایه‌ن پزیشكانی ڤێترنه‌ری، هۆكاری سه‌ره‌كیی مرداربونه‌وه‌كه‌ی ئاشكرا ده‌كرێت.
PM:07:01:01/04/2019
ئه‌م بابه‌ته 3060
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت