چیرۆكی ئه‌و ئافره‌ته‌ی 15 پیاوی به لاقه‌كردنی تۆمه‌تبار كرد
وێستگه‌نیوز –
دادگایه‌كی به‌ریتانی سزای 10 ساڵ زیندانیكردنی به‌سه‌ر ئافره‌تێكدا سه‌پاند كه 15 پیاوی به ده‌ستدرێژكردنه‌سه‌ری و لاقه‌كردنی تۆمه‌تبار كرد و به‌هۆیه‌وه پیاوێكی بێ‌تاوان بۆ ماوه‌ی 7 ساڵ زیندانی كرا.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێكی رۆژنامه‌ی " thesun "ی به‌ریتانی، داوایه‌كی جیما بیل-ی ته‌مه‌ن 27 ساڵ بۆ تێهه‌ڵچوونه‌وه به بڕیاری دادگای ساوسوارك كه سزانی زیندانیكردنی 10 ساڵی به‌سه‌ردا سه‌پاندبوو، ره‌تكرایه‌وه.
سزاندانی ئه‌و ئافره‌ته له‌سه‌ر ئه‌وه بوو كه له ساڵی 2017دا 15 پیاوی تۆمه‌تبار كردووه به‌وه‌ی ده‌ستدرێژی سێكسییان كردووه‌ته‌سه‌ر و لاقه‌یان كردووه.
جیما بیل باسی له‌وه كردووه كه جارێكیان له‌لایه‌ن شه‌ش پیاوه‌وه ده‌ستدرێژی سێكسی كراوه‌ته‌وه سه‌ر و جارێكی تر له‌لایه‌ن نۆ پیاوه‌وه كه هه‌موویان بیانی بوون لاقه‌كراوه.
له داوایه‌كیدا ئه‌و ئافره‌ته ئاماژه به‌وه‌ده‌كات كه له رووداوێكدا هه‌شت پیاو به نۆره لاقه‌یان كردووه و له رووداوێكی تردا پیاوێك به‌ناوی "محه‌مه‌د قاسم" ته‌مه‌ن 23 ساڵ به‌تۆمه‌تی لاقه‌كردن سزای 7 ساڵ زیندانی به‌سه‌ردا درا.
له كاتێكدا محه‌مه‌د قاسم له زیندان بوو، بیل بڕی 11 هه‌زار پاوه‌نی به‌ریتانی كه 14 هه‌زار و 300 دۆلار ده‌كات وه‌ك قه‌ره‌بوو وه‌رگرت.
دوای ئیدانه‌كردنی، پارێزه‌رانی بیل هه‌وڵیاندا بڕیاره‌كه ته‌میز بكه‌نه‌وه، به‌ڵام دادگای باڵا تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی ره‌تكرده‌وه و به "درۆزن" وه‌سفی كرد كه له خه‌یاڵی خۆیدا چیرۆكی سێكسی داڕشتووه بۆ ئه‌وه‌ی هاوڕێ كچه‌كه هه‌ست به غیره بكات.
پۆلیسی به‌ریتانی بۆماوه‌ی 6400 سه‌عات لێكۆڵینه‌وه‌ی له دۆسیه‌ی ئه‌و ئافره‌ته‌دا كردووه كه 15 پیاوی به لاقه‌كردنی تۆمه‌تبار كرد و نزیكه‌ی 250 هه‌زار پاوه‌ن (327 هه‌زار دۆلار) له‌سه‌ر باجده‌رانی به‌ریتانیا كه‌وتووه و تێچووی دادگاییكردنه‌كانیش زیاتر له 110 هه‌زار پاوه‌ن (144 هه‌زار دۆلار) بووه.
یه‌كه‌م سكاڵای بیل له 26ی تشرینی دووه‌می 2010 بوو كه محه‌مد قاسمی تۆمه‌تبار كرد به‌وه‌ی لاقه‌ی كردووه.
له جاری دووه‌مدا پیاوێكی بیانی به‌ناوی نوعام شاهزاد تۆمه‌تبار كرد به‌وه‌ی له ته‌مموزی 2012دا له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك پیاوی تردا له پارێكێكی ئۆتۆمبێل له هۆنسلۆ لاقه‌یان كردووه.
دواتر ده‌ركه‌وت كه بیل له یانه‌یه‌كدا هێرشی كردووه‌ته‌سه‌ر ئه‌و پیاوه به‌رله‌وه‌ی به ته‌نیا بگه‌ڕێته‌وه بۆ ماڵه‌وه.
دوای تۆمه‌تباركردنی به ده‌ستدرێژی سێكسی، نوعام شاهزاد توانی له به‌ریتانیا هه‌ڵبێت و ئه‌و وڵاته به‌جێبێڵێت.
له 2013دا جارێكی تر بیل تۆمه‌تی بۆ شه‌ش پیاو دروست كرد و باسی له‌وه كرد كه له ده‌ره‌وه‌ی ماڵه‌كه‌ی ده‌ستدرێژییان كردووه‌ته سه‌ری و دوای دوومانگ چوار پیاوی تۆی تۆمه‌تبار كرد به‌وه‌ی له ناوچه‌ی فیلسام لاقه‌یان كردووه، دواتر دووان له‌و چوار تۆمه‌تباره ناسرانه‌وه، به‌ڵام ئیدانه نه‌كران.
AM:11:18:29/03/2019
ئه‌م بابه‌ته 17660
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت