له‌ناو فڕۆكه‌خانه‌یه‌كی توركیا ته‌قه رویدا
ئۆتۆمبیلی فریاکەوتن لەبەردەم فڕۆکەخانەی قەیسەریە
وێستگه نیوزـ
میدیاكانی توركیا بڵاویانكرده‌وه كه له فڕۆكه‌خانه‌ی شاری قه‌یسەریه-ی ناوه‌ڕاستی ئه‌و وڵاته ده‌نگی ته‌قه بیستراوه و وه‌ك ئاماره سه‌ره‌تاییه‌كانیش باس له برینداربونی دوو كه‌س کراوە.
رۆژنامه‌ی حوڕیه‌ت-ی چاپی توركیا بڵاویكرده‌وه، دوو كه‌سه برینداره‌كه بۆ نه‌خۆشخانه گواستراونه‌ته‌وه و وێنه‌ی ئۆتۆمبیلی فریاكه‌وتنیش له به‌رده‌م فڕۆكه‌خانه‌ی شاری قه‌یسه‌ری بینراوه.
هاوكات كه‌ناڵی NTV ی توركیا ئاشكرایكردوه كه روداوی ته‌قه‌كردنه‌كه به‌هۆی ده‌مه‌بۆڵه‌ی نێوان دوو پۆلیسه‌وه رویداوه و دواتر شه‌ڕه‌كه‌یان په‌ره‌ی سه‌ندوه و گه‌یشتوه‌ته ته‌قه‌كردن له‌یه‌ك.
كه‌ناڵه‌كه ئاشكراشیكردوه كه دوو پۆلیسه‌كه له به‌شی گه‌شته ناوخۆییه‌كانی فڕۆكه‌خانه‌ی شاری قه‌یسه‌ریە رویداوه و هه‌ریه‌ك له پۆلیسه‌كان ئه‌وی دیكه‌ی برینداركردوه.
PM:05:16:26/03/2019
ئه‌م بابه‌ته 3868
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت