ئه‌ردۆغان: پرسی جۆلان ده‌بینه نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان
وێستگه نیوز –
سه‌رۆك كۆماری توركیا رایگه‌یاند كه به‌نیازه چاوی به هاوتا ئه‌مریكییه‌كه‌ی بكه‌وێت بۆ ئه‌وه‌ی پێی رابگه‌یه‌نێت كه هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌ده‌كات ده‌رباره‌ی به‌رزاییه‌كانی جۆلانی سوریا و وڵاته‌كه‌شی ئه‌و پرسه ده‌باته نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 24ی ئازاری 2019 ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆك كۆماری توركیا له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی "TGRT"ی توركی وتی: "نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانی بڕیاری كۆتایی ده‌رباره‌ی پرسی به‌رزاییه‌كانی جۆلانی سوریا داوه".
وتیشی: "به‌نیازم چاوك به دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا بكه‌وێت بۆ ئه‌وه‌ی بۆی دووپات بكه‌مه‌وه كه به پێشكه‌شكردنی به‌رزاییه‌كانی جۆلان وه‌ك دیارییه‌ك به نه‌تانیاهۆ سه‌رۆكی ئیسرائیل هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره ده‌كات".
سه‌رۆكی توركیا جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه داننان به سه‌روه‌ری ئیسرائیل به‌سه‌ر به‌رزاییه‌كانی جۆلانی سوریا "هه‌ڕه‌شه له‌سه‌ر ئاشتی هه‌موو جیهان دروست ده‌كات".
ئه‌ردۆغان ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه "توركیا پرسی دانانی ئه‌مریكا به سه‌روه‌ری ئیسرائیل به‌سه‌ر به‌رزاییه‌كانی جۆلانی سوریا ده‌باته نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، ئه‌سته‌مه نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان به‌و بڕیاره رازی بێت".
پێنجشه‌ممه‌ی رابردوو دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا رایگه‌یاند كه كاتی ئه‌وه هاتووه دان به سه‌روه‌ری ته‌واوه‌تی ئیسرائیل به‌سه‌ر به‌رزاییه‌كانی جۆلاندا بنرێت.
تره‌مپ سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر نووسی: "دوای 52 ساڵ كاتی ئه‌وه هاتووه ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان دان به سه‌روه‌ری ته‌واوی ئیسرائیل به‌سه‌ر به‌رزاییه‌كانی جۆلاندا بنێت كه گرنگییه‌كی ستراتیژی و ئه‌منی زیندووی بۆ ده‌وڵه‌تی ئیسرائیل و سه‌قامگیری ناوچه‌كه هه‌یه".
ئه‌م بڕیاره‌ی ئه‌مریكا له‌لایه‌ن نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و یه‌كێتی ئه‌وروپا و كۆمكاری عه‌ره‌بی و روسیا و وڵاتانی ناوچه‌كه‌وه ره‌تكرایه‌وه.
كاتێكی پێشتری ئه‌مڕۆش یسرائیل كاتس هه‌ڵسووڕێنه‌ی كاروباری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیسرائیل رایگه‌یاند كه سبه‌ینێ دووشه‌ممه تره‌مپ به ئاماده‌بوونی بنیامین نه‌تانیاهۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل، داننانی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا به سه‌روه‌ری ئیسرائیل به‌سه‌ر به‌رزاییه‌كانی جۆلان ئیمزا ده‌كات.
52 ساڵ پێش ئێستا و به‌دیاریكراوی له‌ساڵی 1967 له‌گه‌رمه‌ی جه‌نگی له‌گه‌ڵ عه‌ره‌به‌كاندا،ئیسرائیل ده‌ستی گرت به‌سه‌ر به‌رزاییه‌كانی جۆلانی سوریادا.
به‌رزاییه‌كانی جۆلان ڕووبه‌ری 1800 كیلۆمه‌تره، 1200 كیلۆمه‌تری له‌لایه‌ن ئیسرائیله‌وه داگیركراوه.
بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌و كێشه‌یه‌ش ده‌یان ده‌ستپێشخه‌ری و هه‌وڵی نێوده‌وڵه‌تی هه‌بوون، به‌ڵام به‌هۆی گرنگی ستراتیژییه‌وه ئیسرائیل ده‌ستبه‌رداری به‌رزاییه‌كانی جۆلان نه‌بووه.
سه‌رچاوه: RT
PM:11:32:24/03/2019
ئه‌م بابه‌ته 4380
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت