حكومه‌تی هه‌رێم هێز بۆ لابردنی پاڵاوگه نایاساییه‌كان پێكده‌هێنێت
وێنە..ئەرشیف
وێستگه نیوزـ
له فه‌رمانێكی وه‌زاریدا، وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیاریدا سێ هێزی هاوبه‌ش بۆ جێبه‌جێكردنی بڕیاری داخستنی پاڵاوگه نایاساییه‌كان پێكبهێنێت.
وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان بەپێی نووسراوی 5436ی کە ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 24ی ئازاری 2019 ده‌ریكردوه، بڕیاریداوه سێ هێزی هاوبەش لە هەولێر و سلێمانی و دهۆک بۆ لابردنی پاڵاوگە نایاساییەکان پێكبهێنێت.
به گوێره‌ی بڕیاره‌كه، هێزه‌كانی زێره‌ڤانی و ئاسایش، پۆلیسی پاراستنی نه‌وت و گاز و پۆلیسی ژینگه و دارستان و به‌رگری و فریاكه‌وتن و پۆلیسی پارێزگاكان به‌شداری ده‌كه‌ن.
له بڕیاره‌كه‌دا ئه‌وه‌ش روونكراوه‌ته‌وه کە ئه‌و لیژنه ئه‌منییانه‌ی پێكده‌هێنرێن 50 ئه‌فسه‌ر و كارمه‌ند له خۆده‌گرن بۆ هه‌ر پارێزگایه‌ك.
له فه‌رمانه وه‌زارییه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆدا هاتووه: "پاڵپشت به بڕیاری سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران/ ئه‌نجومه‌نی هه‌رێمی بۆ كاروباری نه‌وت و گاز، ژماره (3830 له 5/8/2018) بڕگه‌ی (3) و به پێی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی پێمان دراوه له یاسای وه‌زاره‌تی ناوخۆ ژماره 6ی ساڵی 2009 بڕیارماندا به پێكهێنانی 3 هێزی هاوبه‌شی تایبه‌ت به مه‌به‌ستی لابردنی پاڵاوگه سه‌ره‌ڕای ئاگاداركردنه‌وه‌یان له لایه‌ن وه‌زاره‌تی ناوخۆوه به‌ڵام پابه‌ند نه‌بوون به بڕیاری لابردنه‌كه.
PM:09:15:24/03/2019
ئه‌م بابه‌ته 2652
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت