عیراق: هۆشداری له دروستبونی لافاوێكی گه‌وره ده‌درێت
وێنە..ئەرشیف
وێستگه نیوزـ
ناوه‌ندی پرۆسه نیشتمانییه‌كانی عیراق هۆشداری له لافاوێكی گه‌وره له خۆرهه‌ڵاتی عیراق ده‌دات كه پێشبینی ده‌كرێت به‌هۆی بارانی ئه‌م چه‌ند رۆژه‌وه دروست ببێت.
له نوسراوێكدا كه به نهێنی ده‌ركراوه و به‌رواری ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 24ی ئازاری 2019 ده‌ركراوه و ئاراسته‌ی فه‌رمانده‌یی پرۆسه هاوبه‌شه‌كان له وه‌زاره‌تی ناوخۆی عیراق كراوه، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ناوه‌ندی قه‌یرانه نیشتمانییه‌كان لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی ئاگادار كردوه‌ته‌وه له دروستبونی لافاوێكی گه‌وره له ناوچه‌كانی خۆرهه‌ڵاتی عیراق.
نوسراوه‌كه سایتی سۆمه‌ریه نیوز بڵاویكردوه‌ته‌وه، هاوكات ئاراسته‌ی ناوه‌ندی هه‌ماهه‌نگیی هاوبه‌ش JCC له هه‌رێمی كوردستانیش كراوه و تیایدا هاتووه: به‌پێی پێشبینییه‌كان بۆ بارانبارینی ئه‌م چه‌ند رۆژه‌ی داهاتوو، لافاوه‌كه له پارێزگای دیاله‌وه ده‌ستپێده‌كات و دواتر به‌ره‌و ناوچه‌كانی باشور ده‌ڕوات و شاره‌كانی واست و میسانیش ده‌گرێته‌وه.
هه‌ر له نوسراوه‌كه‌دا هاتووه كه لافاوه‌كه ئه‌و كه‌شوهه‌وا خراپه شاره‌كانی كه‌ركوك و موسڵ و سه‌لاحه‌ین و هه‌ولێر و سلێمانی و دهۆك و به‌غداش ده‌گرێته‌وه و ره‌نگه لافاوی گه‌وره‌ی لێ بكه‌وێته‌وه.
له نوسراوه‌كه‌دا باس ئاماژه به‌وه‌شدراوه كه ره‌نگه به‌هۆی ئه‌و لافاوه‌وه باری ئاگاداركردنه‌وه‌ی پله (ج) رابگه‌یه‌نرێت كه ئاماژه‌یه بۆ باری له‌ناكاو و هۆشداریدان و دروستبونی مه‌ترسی.
PM:08:39:24/03/2019
ئه‌م بابه‌ته 2536
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت