دوایین راپۆرت سه‌باره‌ت به شوێنی خۆحه‌شاردانی ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی
ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی
وێستگه نیوزـ
ئاژانسێكی فه‌ره‌نسا له راپۆرتێكدا باسی له شوێنی خۆحه‌شاردانی ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی، خەلیفەی رێكخراوی داعش كردوه، ئاشكراشیكردوه كه لایه‌نگره‌كانی به بەغدادی ده‌ڵێن "شه‌به‌ح" ئەوەش لەبەر نادیاریی شوێن و جموجوڵەکانی.
ئاژانسی فرانس پرێس له راپۆرتێكدا ئاشكرایكردوه‌ئه‌و ئه‌بوبه‌كر به‌غدادییه‌ی پێشتر هێنده‌ی روبه‌ری به‌ریتانیای له‌ژێر ده‌ستدا بوون ئێستا له ئه‌شكه‌وته‌كانی ناوچه گوندنشینه‌كانی سوریا خۆی حه‌شارداوه.
ده‌شڵێت، ئه‌و خه‌لیفه‌یه‌ی كه چاره‌نوسی 7 ملیۆن كه‌سی له سوریا و عیراق به‌ده‌ست بوو، ئێستا خه‌لیفه‌ی چه‌ند چه‌كدارێكی په‌رته‌وازه‌ییه بۆ چه‌ند گروپێكی په‌رته‌وازه له شانه‌ی نهێنی بچوكبوونه‌ته‌وه كه خودی ئه‌و چه‌كدارانه‌ش نازانن خه‌لیفه‌كه‌یان له كوێیه.
راپۆرته‌كه ئه‌وه‌شی به‌بیرهێناوه‌ته‌وه كه ئه‌مریكا 25 ملیۆن دۆلار وه‌ك خه‌ڵات ده‌دات به هه‌ركه‌سێك كه بتوانێت زانیاری له‌سه‌ر خه‌لیفه ته‌مه‌ن 47 ساڵه‌كه‌ی داعش بدات، ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه كه ده‌وترێت به‌غدادی چه‌ندین جار هێرشی ئاسمانیی كراوه‌ته‌سه‌ر و زۆربه‌ی جاریش رزگاری بووه و به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه یه‌كجار بریندار بووه.
له به‌شێكی دیكه‌ی راپۆرته‌كه‌دا، ئاژانسی فرانس پرێس ئه‌وه‌شی ئاشكراكردوه كه به‌غدادی نه‌خۆشیی شه‌كره‌ی هه‌یه، هاوكات باس له ده‌ستوپێوه‌نده‌كه‌ی و لایه‌نگرانی به‌غدادی ده‌كات كه به "شه‌به‌ح" ناوی ده‌به‌ن، ئه‌وه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه‌س نازانێت له‌كوێ خۆی حه‌شار ده‌دات.
فرانس پرێس له‌زاری هیشام هاشمی، پسپۆڕی رێكخراوه توندڕه‌وه‌كان ئاشكرایكردوه كه خه‌لیفه‌كه‌ی داعش ته‌نها به سێ كه‌س ده‌وره دراوه، یه‌كێكیان برایه‌تی به‌ناوی جومعه كه له‌خۆی گه‌وره‌تری، ئه‌وی دیكه‌ش پاسه‌وانه تایبه‌ته‌كه‌یه‌تی كه له هه‌مانكاتیشدا شۆفێرێتی به‌ناوی عه‌بدوله‌تیف جبوری كه له‌منداڵییه‌وه یه‌كتر ده‌ناسن، كه‌سی سێیه‌میش نامه‌به‌ره‌كه‌ی به‌غدادییه به‌ناوی سعود ئه‌لكوردی.
ئاماژه به‌وه‌شدراوه هه‌موو ئه‌م كه‌سانه له ناوچه‌ی گوندنشین و بیابانه‌كانی سه‌رسنوری نێوان سوریا و عیراق خۆیان حه‌شارداوه.
له سه‌ره‌تای مانگی ته‌مموزی 2018، ده‌زگای هه‌واڵگریی عیراق ئاشكرایكرد كه حه‌زیفه بدرێری، كوڕی ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی كوژراوه، ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه‌ی به سێ موشه‌كی دروستكراوی روسیا ئه‌شكه‌وتێكیان بۆردومان كردوه كه كوڕه‌كه‌ی به‌غدادی تێدا بووه، هاوكات ئاژانسی ئه‌عماق-ی سه‌ربه داعش هه‌واڵه‌كه‌ی پشتڕاستكرده‌وه و كوژرانی كوڕه‌كه‌ی به‌غدادیی راگه‌یاند.
یه‌كه‌م ده‌ركه‌وتنی ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی به ئاشكرا له مانگی حوزه‌یرانی 2014 بوو، ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه‌ی خاكێكی زۆری له عیراق داگیر كرد له وتاری نوێژی هه‌ینی له مزگه‌وتی نور له خۆرئاوای موسڵ وتاری دا له‌وێوه دامه‌زراندنی خه‌لافه‌تكه‌ی راگه‌یاند، له‌دوای ئه‌و ده‌ركه‌وتنه‌شه‌وه به‌غدادی ده‌رنه‌كه‌وتووه و ته‌نها تۆماری ده‌نگیی ئاراسته‌ی لایه‌نگرانی كردوه.
ناوی راسته‌قینه‌ی ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی، ئیبراهیم عه‌واد به‌دری-یە و ساڵی 1971 له خێزانێكی هه‌ژار له شاری سامه‌را-ی باكوری به‌غدا له‌دایكبووه و دوو ژنی هه‌یه، له یه‌كه‌میان چوار منداڵ و له دووه‌میش منداڵێكی هه‌یه.
به‌غدادی دوای پرۆسه‌ی ئازادیی عیراق له ساڵی 2003 گروپێكی توندڕه‌وی له عیراق دروستكرد كه كاریگه‌رییه‌كی دیاریكراویان له‌سه‌ر دۆخی ئه‌منی هه‌بوو، به‌غدادی له مانگی شوباتی 2004 ده‌ستگیركرا و خرایه گرتوخانه‌ی بۆكا-ی ژێر چاودێریی هێزه‌كانی ئه‌مریكا، به‌ڵام له مانگی كانونی یه‌كه‌می هه‌مان ساڵ به‌هۆی نه‌بونی به‌ڵگه‌ی پێویست له‌سه‌ری، ئازاد كرا.
رۆژی شه‌ممه 22ی ئازاری 2019، ساره سانده‌رز له کۆشکی سپی ئەمریکا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، باتریک شاناهان وەزیری بەرگری ئەمریکا بە وەکالەت بە دۆناڵد ترەمپی رایگەیاندووە داعش هیچ خاکێکی لە سوریا لە بەدەستەوە نەماوە.
ماوەی دوومانگ بوو هێزه‌كانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) كه ئه‌مریكا پشتیوانیی لێ ده‌كات، ئۆپەراسیۆنەکانی بۆ کۆتڕۆڵکردنەوەی باغوز دەستپێکردەوە کە دوایین پێگەی داعش بوو لە سوریا و بەهەزاران هاوڵاتی مەدەنی و چەکداری داعش ناوچەکەیان بەرەو ناوچەکانی ژێر دەستی هەسەدە جێهێشت.
PM:04:11:24/03/2019
ئه‌م بابه‌ته 3732
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت