هاتوچۆی سلێمانی هۆشداری ده‌دات

‌هاتوچۆی سلێمانی هۆشداری ده‌داتە شۆفێران

وێستگه‌ نیوز ـ
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی هۆشداری ده‌دات له‌ به‌كارهێنانی ئامێری رادار بۆ ئاشكراكردنی شوێنی كامێراكانی تیژڕه‌وی و رایده‌گه‌یه‌نێت، هه‌ركه‌س به‌كاری بهێنێت به‌بڕی 500 هه‌زار دینار غه‌رامه‌ ده‌كرێت.


كاروان محەمەد، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی به‌ وێستگه‌ نیوزی راگەیاند: "به‌پێی رێنمایی ژمارە 6ی ساڵی 2016ی وەزارەتی ناوخۆ كە بەواژۆی وەزیری ناوخۆی هاتوە بۆ بەڕێوەبەرایەتییەكانی هاتوچۆ تەئكیددەكاتەوە، هەركەسێك ئامێری رادار بۆ ئاشكراكردنی كامێراكانی هاتوچۆ بەكاربهێنێت و لەئۆتۆمبێلەكەیدا بگیرێت، بە500 هەزار دینار غەرامە دەكرێت".

كاروان محه‌مه‌د وتیشی: "هەر لە رێنماییەكەی وەزارەتی ناوخۆدا هاتوە هەر دوكاندارێك ئەو ئامێرە بفرۆشێت، دەبێت لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیربكرێت و رووبەڕووی دادگا بكرێتەوە، هەروەها دەبێت خاڵە سنورییەكان پشكنینی تەواو بكەن بۆ رێگریكردن لەهێنانی ئەو ئامێرە بۆ هەرێمی كوردستان".

ئه‌وه‌شی وتووه‌: "تائێستا چەند حاڵەتێكی بەكارهێنانی ئەو ئامێرە هەبوەو دەستی بەسەرداگیراوەو غەرامەش بۆ شۆفێرەكە كراوە".

هــ. ر


PM:06:09:20/03/2019


ئه‌م بابه‌ته 40760 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو