بە ڤیدیۆ.. بە دەیان تانکەرە نەوت ریزیان بەستوەو رێگەیان پێ‌نادرێت بچنە ناو کەرکوکەوە
لە ڤیدیۆکە وەرگیراوە
وێستگه نیوزـ
به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی نه‌ورۆزه‌وه و بۆ دروست نه‌كردنی ئاسته‌نگ له‌به‌رده‌م هاوڵاتییان تا ئاهه‌نگ و خۆشییه‌كانیان ده‌رببڕن، ئیداره‌ی پارێزگای كه‌ركوك رێگه نادات هیچ بارهه‌ڵگرێك بچێته شاره‌كه‌وه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: به‌هۆی جه‌ژنی نه‌ورۆزه‌وه ئیداره‌ی پارێزگای كه‌ركوك تا 24 كاتژمێری دیكه رێگه نادات هیچ بارهه‌ڵگرێك بچێته ناو شاره‌وه‌كه‌وه.
راشیگه‌یاند: بڕیاره‌كه بۆ ئه‌وه‌ی هاوڵاتییان خۆشییه‌كانیان ده‌رببڕن و به‌هۆی ئه‌و بارهه‌ڵگرو تانكه‌رانه‌وه ئاسته‌نگیان بۆ دروست نه‌بێت.
ئه‌مڕۆ 20ی ئازاری 2019، به هه‌زاران هاوڵاتی كوردستان له هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان ئاگری نه‌ورۆز ده‌كه‌نه‌وه و بۆ سبه‌ینێ 21ی ئازاری 2019، به چوونه‌ده‌ره‌وه و ئاهه‌نگ گێڕان شادی و خۆشییه‌كانیان ده‌رده‌بڕن.
PM:05:36:20/03/2019
ئه‌م بابه‌ته 2072
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت