بانکی ناوەندیی عیراق رێژەی یەدەگی دراوی بیانی و زێڕی خۆی ئاشکراکرد


وێستگه‌ نیوز ـ
بانکی ناوەندیی عیراق رایگەیاند، لە ساڵی رابردوودا بڕی یەدەگی دراوی بیانی کە بە دراوی قورس ناسراوە، بە رێژەی 32.6 زیادیکردووە لە یەدەگی بانکەکەدا و زێڕیش بە ڕێژی 6%.

بانکی ناوەندیی عیراق لە راپۆرتی ساڵانەی خۆیدا رایگەیاند، بەگوێرەی داتای راپۆرتی ساڵانەی بڕی یەدەگی دراوی بیانی دەریدەخات، کە توانای بانکەکە ئەرێنییە بەراورد بە ساڵی 2017، بە شێوەیەک رێژەی یەدەگی دراوی بیانی لە ساڵی 2018 دا بە رێژەی 32.6% زیادیکردووە.

راپۆرتی بانکەکە ئاماژە بەوە دەکات بڕی یەدەگی زێڕ لە بانکی ناوەندیی عیراق بە رێژەی 6% زیادیکردووە لە ساڵی 2018 دا، بەو هۆیەشەوە لە ئێستادا عیراق خاوەنی بڕی 96 تۆن زێڕە و لەسەر ئاستی وڵاتانی عەرەبی لە پلەی پێنجەمدایە و لەسەر ئاستی جیهانیش لە پلەی 37 هەمیندایە لە بوونی یەدەگی زێر لە بانکی ناوەندیدا.

ئاماژەی بەوەش کردووە، لە پاڵ هەریەکە لە وڵاتانی هیندستان و چین و کازاخستاندا، عیراق یەکێکبووە لە گەورەترین وڵاتانی کڕیاری زێڕ.

بەگوێرەی زانیارییەکانی ئەنجومەنی زێڕی جیهان، عیراق چووەتە پێشەوەی هەریەکە لە کوەیت کە خاوەنی 79 تۆنە، قەتەر 31 تپن و ئیمارات حه‌وت ته‌ن و 500 کیلۆیە.


هــ. ر


PM:04:58:20/03/2019


ئه‌م بابه‌ته 4788 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت