واده‌ی كردنه‌وه‌ی رێگای سماقوڵی ئاشكرا كرا

‌پردی سماقوڵی

وێستگه‌ نیوزـ

ئەندازیاری سەرپەرشتیاری پڕۆژەی چاككردنی رێگای سماقوڵی ئاشكرایكرد كه‌ به‌شێكی زۆری چاككردنه‌وه‌ی رێگاكه‌ ته‌واو بووه‌ و ئێواره‌ی ئه‌مڕۆش رێگاكه‌ به‌ڕوی هاوڵاتیاندا ده‌كرێته‌وه‌.

ئوسامە سەڵاح، ئەندازیاری سەرپەرشتیاری پڕۆژەی چاككردنی رێگای سماقوڵی رایگه‌یاند: "زیاتر لە 90% ئەو پردە تەواو كراوە كە دروستكراوە و بەشێكی زۆری تێكەڵەشی تێكراوە، دوای جەژنی نەورۆزیش رێگاكە قیر دەكرێت".

لەبارەی وادەی كردنەوەی رێگاكە بە روی گەشتیار و شوفێراندا، ئه‌و ئه‌ندازیاره‌ وتی: "ئێوارەی ئەمڕۆ رێگاكە دەكرێتەوە".

بەنداوی سماقولی یەكێكە لەو 18 بەنداوەی كە لە ھەرێمی كوردستان ھەن و دوو ساڵە پڕۆژەی دروستكردنی بەنداوی سماقولی تەواو بووە، بەڵام تەواو نەبوونی رێگاكە ئاستەنگی بۆ ھاتوچۆی گەشتیار و ھاوڵاتیان دروستكردووە، بەتایبەتی لەكاتی بارانباراین.

رۆژی 19ی ئازاری 2019، وەزارەتی ئاوەدانكردنەوەی حكومەتی ھەرێمی كوردستان لە رێگەی بەڕێوەبەرایەتی ئاوەدانكردنەوە و رێگاوبانی كۆیە پڕۆژەی چاككردنی رێگاكەیان دەستپێكردوە.


PM:03:20:20/03/2019


ئه‌م بابه‌ته 2856 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت