قوباد تاڵه‌بانی: ده‌بێت لە نەورۆزدا دڵه‌كانمان بۆیه‌كتر بكه‌ینه‌وه
قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
وێستگه نیوزـ
جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له په‌یامی جه‌ژنی نه‌ورۆزدا رایگه‌یاند كه نه‌ورۆز بوه‌ته ناسنامه‌یه‌كی نه‌ته‌وه‌یی و گرنگرتین په‌یامی نه‌ورۆزیش ئه‌وه‌یه كه "ده‌بێت دڵه‌كانمان بۆیه‌كتر بكه‌ینه‌وه و نه‌هێڵین جیاوازیی سیاسی كه‌لێن بخاته نێوانمان."
له په‌یامێكی ڤیدیۆییدا، قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وێڕای پیرۆزبایی جه‌ژنی نه‌ورۆز له خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان، راگه‌یاند: نه‌ورۆز جه‌ژنی هه‌موو كوردێكه كه له‌سه‌ر خاكی پیرۆزی كوردستان ده‌ژین، هه‌ر جیاوازییه‌كی سیاسیشمان هه‌بێت، نه‌ورۆز كۆمان ده‌كاته‌وه.
قوباد تاڵه‌بانی جه‌ختیكرده‌وه له‌وه‌ی كه "نابێت جیاوازییه سیاسییه‌كان درز بخاته نێوانمان، چونكه نه‌ورۆز وێستگه‌یه‌كی گرنگی نیشتمان سازییه و قه‌ره‌بوی به‌شێك له‌و كه‌لێنه ده‌كاته‌وه كه به‌هۆی بێ ده‌وڵه‌تییه‌وه دروست بووه.
وتیشی: "ئێمه‌ش ده‌بێت به حكومڕانیی باش و به چاكسازی و به خزمه‌ت و به خزمه‌ت و ره‌خساندنی هه‌لی كار وڵاته‌كه‌مان زیاتر ببوژێنینه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ری میلله‌ته‌كه‌مان له جیهاندا به‌رز بكه‌ین".
له كۆتایی په‌یامه‌كه‌شیدا وتی: "وه‌ك چۆن به‌هار به هه‌موو گوڵ و ره‌نگه‌كانییه‌وه جوانه، كوردستانیش به هه‌مومانه‌وه جوان و ئاوه‌دان ده‌بێت، ئه‌مه‌ش چه‌پكه گوڵه‌كه‌ی مام جه‌لاله".
PM:02:49:20/03/2019
ئه‌م بابه‌ته 1404
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت