هەولێر.. بریارێك بۆ تاپۆكردنی زیاتر لە سێ هەزار پارچە زەوی ده‌ركرا

‌شاری هەولێر

وێستگەنوز-  

سەرۆكایەتی شارەوانیی هەولێر بریاری تاپۆكردنی زیاتر لە سێ هەزار پارچە زەوی نیشتەجێبونی راگەیاند.  

سەرۆكایەتی شارەوانی هەولێر لە راگەیەندراوێكدا كە وێنەیەكی دەست وێستگەنیوز كەوتووە ئاماژە بەوەدەكات، لەدرێژەی کار و چالاکییەکانی شارەوانی هەولێر تایبەت بە پڕۆسەی گۆڕینی پارچە زەوی کارت بۆ تاپۆكردن قۆناغێکی تر لە تەواوبونی کارەکانیان ڕاگەیاند.  

ئەو بڕیارەی شارەوانی هەولێر بەشێك لە زەوییە جیاکراوەکانی "کەرتی کەڕك یەك" لە سنوری ناحیەی عەنكاوە دەگرێتەوە کە سێ هەزار و 200 پارچە زەوی نیشتەجێبوون لەخۆ دەگرێت.  

شارەوانیی هەولێر بۆ ئەم مەبەستە ئاگاداری هاوڵاتیان دەکات کە هەر کەسێک خاوەن زەویە و لە چوار چێوەی ئەم ژمارانەی کە راگەیندراوە لە جیاکراوەکانی کەڕكی یەك، دەتوانن سەردانی سەرۆکایەتی شارەوانیی هەولێر بکەن بۆ ئەنجامدانی کارەکانیان ئەوەش بە پێی یاسا و ڕێنماییەکان.

 ئاماژە بەوەشدەکات بەردەوام دەبن بۆ ئەوەی گشت زەویەكانی تر كە کارتن لە کەرت و جیاکراوەکانی تری سنوری سەرۆکایەتی شارەوانیی هەولێر بکرێتە وێنەی تۆماری هەمیشەیی.


PM:02:41:20/03/2019


ئه‌م بابه‌ته 3888 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو