ئێران..یادكردنەوەی نەورۆز كوژراو و برینداری لێكەوتەوە

‌وێنە..گێتی

وێستگەنیوز- 

ئاهەنگەكانی یادكردنەوەی چوارشەممەی خوێناوی و سەری ساڵی نوێ لە ئێران زیاتر لە هەزار و 600 برینداری لێكەوتەوە.

رۆژی چوارشەممە 20ی ئازاری 2019، حەسەن كۆلیود بەرێوبەری فریاكەوتنی ئێران بە كەناڵی خەبەری وڵاتەكەی رایگەیاند: بەهۆی بەكارهێنانی یارییەئاگرینەكان لە ئاهەنگی شەوی رابردوو دوو كەس گیانیان لەدەستداوە و هەزار و 676 كەسیش بریندار بوون.
  
شەوی 19لەسەر 20ی ئازار كۆتا رۆژی ساڵە بەگوێرەی ساڵنامەی ئێران، ئێرانیەكان پێشوازی لەسەری ساڵی نوێ دەكەن (نەورۆز بە واتای رۆژێكی نوێ) دێت كە لە بەرواری 21ی ئازار دەست پێدەكات. بەرێوبەری فریاكەوتنی ئێران وتیشی بەراورد بەساڵی رابردوو حاڵەتی رەوانەكردنی بریندار بۆ نەخۆشخانەكان 65% زیادكردوە.  

ئاژانسی نەسیمی ئێرانیش لەسەر زاری بیمان سابریان بەرێوبەری لیژنەی چوارشەممەی خوێناوی بڵاویكردەوە، كە 108 كەس برینداریەكەیان لەجەستەیاندا بووە و 453 كەسیش تەنها سەروچاویان بریندار بوە و 385 كەسیش برینداربوون بەسوتانی پلە یەك و دوو، سابریان وتیشی 4 لە بریندارەكان لە حاڵەتەکەیان مەترسیدارە و ئێستا لە نەخۆشخانەن.  

مەحمەد رەحیمی بەرێوبەری پۆلیسی ئێران بەكەناڵی نەسیمی وڵاتەكەی راگەیاندووە" بەهۆی یاریە ئاگرینەکانەوە كە گەنجەكان ئاراستەی پۆلیسیان كردووە 3 ئەندامی هێزە ئەمنیەكان بریندا بوون". 

وتیشی،  لێپرسینەوەی توند لەگەڵ ئەو كەسانە دەكەن كە ئەو یایانە هاوردەی ئێران دەكەن و تا ئێستاش نزیكەی 20 تەن لەو مادانە لەناوبراون.

چەندین ساڵە گەنجانی ئێران ئەو یاریە ئاگرینان بەكاردێنن وەكو دوربرینی خۆشی خۆیان لەو رۆژەدا، رۆژی پێنج شەممە سەری ساڵی نوێی ئێرانە كە دەكاتە ساڵی 1394 ، بەبۆنەیەوە لە ئێران دوو هەفتە پشوی فەرمییە.


PM:02:37:20/03/2019


ئه‌م بابه‌ته 3328 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو