وه‌زاره‌تی دارایی: پاره‌ی پێویست هه‌بێت دوو موچه‌ دابه‌ش ده‌كه‌ین


وێستگه‌ نیوزـ

سه‌رچاوه‌یه‌ك وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگەیاند، ئەگەر پارەی پێویست بێتە بەردەستیان، هەوڵ دەدەن لە مانگی داهاتوودا دوو موچە دابه‌ش بكه‌ن.

سه‌رچاوه‌كه‌ی وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاندوه‌: ئەگەر ئەو بڕە پارەیەش نەبوو، ئه‌وا کاردەکەن بۆ ئەوەی لە مانگی داهاتوودا موچەیەکی تەواو و نیو موچە وەک پاشکۆ بدەن.

بەپێی زانیارییەکان لەئێستادا لە وەزارەتی دارایی زیاتر لە 220 ملیار دینار لە موچەی فەرمانبەران ماوەتەوە، بۆیه‌ وه‌زاره‌ت هەوڵ ده‌دات ئەو بڕە پارەیە بۆ زیاتر لە 400 ملیار دینار زیاد بكات تا بتوانن لەگەڵ موچەی مانگی داهاتوو نیو موچەی دیکە وەک پاشکۆ دابەشبکرێت.

 له‌ ڕێککەوتنی نێوان هەرێم و بەغدا هاتووه‌ كه‌ حكومه‌تی ناوه‌ند مانگانە 512 ملیار دینار بۆ موچەی فەرمانبەرانی هەرێم بنێرێت و لەگەڵ داهاتی ناوخۆی هەرێم و سامانە سروشتیەکان، موچەی تەواوی فەرمانبەرانی پێ دابەشدەکرێت.

بەپێی لێدوانی بەرپرسانی حکومەتی هەرێم، ئیستا مانگانە حکومەت پێویستی بە 881 ملیار دینارە بۆ پێدانی موچەی بێ پاشه‌كه‌وتی فەرمانبەران.


PM:01:59:20/03/2019


ئه‌م بابه‌ته 34344 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو