ئازاد جوندیانی: ئه‌گه‌ر یه‌كێتی هه‌روا بڕوات دڵنیام پارتی ده‌یخاته دواوه
ئازاد جوندیانی
وێستگه نیوزـ
ئازاد جوندیانی، راوێژكاری مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگه‌یاند: "ئه‌گه‌ر تا 4/1 یه‌كێتی هه‌روا بڕوات دڵنیام پارتی له‌و مه‌سه‌له‌یه ده‌سوڕێته‌وه و یه‌كێتی ده‌خاته دواوه"، وتیشی: "یه‌كێتی توشی غرور ببوو پێویسته دابمركێته‌وه، یه‌كێتی ده‌یه‌وێت زۆرترین نوقرچك له پارتی بگرێت.
له‌وتوێژێكی ژیار محه‌مه‌د له‌به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكا، ئازاد جوندیانی، راوێژكاری مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگه‌یاند:" كه‌س ناتوانێت له كوردستان دوو ئیداره‌یی دروست بكات ته‌نها وڵاتانی هه‌رێمی نه‌بێت، ئێران ده‌یه‌وێت حه‌دیقه‌یه‌كی ته‌واو كراوه‌ی هه‌بێت له‌سلێمانیدا، ئێران به ئاگایه له به‌رزكردنه‌وه‌ی داواكارییه‌كانی یه‌كێتی بۆ به‌شداری كردن له‌كابینه‌ی نوێی حكومه‌ت".
جوندیانی ده‌ڵێت:"ئه‌گه‌ر تا 4/1 یه‌كێتی هه‌روا بڕوات دڵنیام پارتی له‌و مه‌سه‌له‌یه ده‌سوڕێته‌وه و یه‌كێتی ده‌خاته دواوه، جا یا ئه‌و وه‌زاره‌تانه‌ی به‌ر یه‌كێتی ده‌كه‌وێت به به‌تاڵی ده‌هێڵرێته‌وه یا به وه‌كاله‌ت به‌ڕێوه‌ده‌برێت، وتیشی"یه‌كێتی توشی غرور ببوو پێویسته دابمركێته‌وه، ده‌یه‌وێت زۆرترین "نوقرچك" له پارتی بگرێت."
به‌وته‌ی ئازاد جوندیانی، ئه‌م چه‌ند مانگه پارتی زۆر به‌ته‌حه‌موله‌وه به شێوه‌یه‌كی ئیجابی مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ یه‌كێتی كردووه و دەڵێت: "پارتی له ڕووی ژماره‌ی كورسی و ژماره‌ی ده‌نگ و هه‌بونی سه‌ركرده‌یه‌كی كاریزمای وه‌ك كاك مه‌سعود بارزانی حساب بكه‌ی حزبی "برا گه‌وره"یه، ئێ "برا گه‌وره"ش ده‌بێت كه‌مێ به‌سۆز بێت له‌گه‌ڵ برا بچوكه‌كانی تر."
له به‌شێكی دیكه‌ی وتوێژه‌كه‌دا راوێژكاره‌كه‌ی بارزانی ده‌ڵێت: "كاك مه‌سعود تاكه سه‌ركرده‌ی بێ ڕكابه‌ر و كاریزمایه له كوردستان كه ئێستا مابێته‌وه ئیتر نازانم دوای 10 ساڵ یا 15 ساڵی تر كێ دێت و ده‌ڕوات ئه‌وه جیایه، به‌ڵام به‌ڵێ پارتی برا گه‌وره‌یه، كاك مه‌سعودیش تاكه سه‌ركرده‌ی یه‌كه‌می كاریزما و بێ ڕكابه‌ره ئێستا له‌كوردستان".
ده‌شڵێت: "پارتی و كاك نێچیرڤان بارزانی ده‌رفه‌تیان دا به‌یه‌كێتی تا له‌و ناوچه‌یه‌ی یه‌كێتی توشی قه‌یرانی متمانه‌بوو ئه‌و حزبه له‌ناو بنكه‌ی جه‌ماوه‌ریدا جارێكی تر یه‌كێتی هه‌ستێته‌وه و وزه به‌خۆی بداته‌وه."
بۆ خوێندندنەوەی تەواوی چاوپێکەوتنەکە، کلیک لێرە بکە
PM:01:32:20/03/2019
ئه‌م بابه‌ته 3348
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت