مسته‌فا چاوڕه‌ش: سازش بۆ یەكتر بكەین باشترە لەوەی لە دەرگای خەڵك بدەین
مستەفا چاوەڕەش
وێستگه نیوزـ
ئەندامێكی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتمانی كوردستان داوا ده‌كات سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان نه‌ورۆز بكه‌نه بۆنه‌یه‌ك چاره‌سه‌ری دۆخی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن و حكومه‌ت پێك بهێنن.
مستەفا چاوەڕەش، ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتمانی كوردستان له لێدوانێكدا بۆ كه‌ناڵی كوردستان24 رایگه‌یاند: پێویسته له نه‌ورۆزدا به‌گیانی ته‌بایی بێینه مه‌یدان و گرێكوێره‌كان بكرێنه‌وه، ئه‌م نه‌ورۆزه‌ش بكه‌نه نه‌ورۆزی دڵخۆشكردنی خه‌ڵك، ئه‌ویش به پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی هه‌رێم.
مسته‌فا چاوڕه‌ش راشیگه‌یاند"پێویستە لایەنە سیاسییەكان لە پێش ھەموویانەوە یەكێتی لە یەكتر بێنە پێشەوە بۆ پێكھێنانی كابینەی نوێی حكومەت، ئه‌گه‌ر سازش بۆ یەكتر بكەین باشترە لەوەی لە دەرگای خەڵك بدەین ".
رۆژی سێشه‌مه 19ی ئازاری 2019، یژنەی دانوستانکاری پارتی و یەکێتی لەسەر پشک و پۆستەکانی یەکێتی لە کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە سلێمانی کۆبونەوە و لەدوای کۆبوونەوەکەش رایانگەیاند "کۆبوونەوەکە زۆر سەرکەوتوو بووە و لە ئاییندەیەکی نزیکدا دووبارە کۆدەبنەوە".
دڵشاد شەهاب و لەتیف شێخ عومەر لەدوای کۆبونەوەی شاندی یەکێتی و پارتی کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیی کورتیان ئەنجامدا، بەبێ ئەوەی وەڵامی پەیامنێران بدەنەوە باسیان لە ناوەڕۆکی کۆبونەوەکەیان کرد و هەردوولا جەختیان کردەوە کۆبونەوەکە سەرکەوتوو بووە.
لەتیف شێخ عومەر، وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان گوتی "لێکتێگەیشتنێکی زۆر زۆر باشمان هەبووە، ئێستا بەرچاومان زۆر روونە بەرامبەر ئەو ئاراستەیە و ئەو نەخشەیەی لەبەردەمماندایە، کۆبونەوەکانیشمان بەردەوام دەبن و ئینشەڵڵا دەگەینە ئامانج".
دڵشاد شەهاب، ئەندامی سەرکردایەتی پارتی و ئەندامی شاندی دانوستانکاری پارتی بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت لە کۆنگرەکە رایگەیاند "دەتوانم بڵێم ئەو کۆبونەوەیە یەکێک بوو لە کۆبوونەوە هەرە سەرکەوتوەکان، هەنگاوی باشیشمان بڕی، رەنگە ئێوە چاوەڕێی ئەنجام بکەن، یان قسە لەسەر پۆستەکان بکرێت، بەڵام ئەو پرۆسەیە بەردەوامە، لە ئاییندەیەکی نزیک دوای جەژنی نەورۆز بەردەوامی بە کۆبونەوەکانمان دەدەین".
AM:11:53:20/03/2019
ئه‌م بابه‌ته 1400
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت