كه‌ركوك.. لە نەورۆزدا پێنج هه‌زار ئاڵای كوردستان هه‌ڵده‌كرێت


وێستگه‌ نیوزـ

لە ته‌واوی شارەکانی هەرێمی کوردستان و کەرکوک ئامادەکاری بۆ ئاگرکردنەوە و به‌ڕێوه‌چونی ئاهەنگەکانی نەورۆز کراوە و بڕیاریشە لە شاری کەرکوکیش پێنج هەزار ئاڵای کوردستان هەڵبکرێت.

لە شاری‌ هەولێر ئاهەنگی‌ نەورۆز لە پارکی‌ شانەدەر سازدەکرێت، لە گردی‌ مامەیارە و چاڤی لاندیش لە سلێمانی ئاگری نەورۆز دەکرێتەوە و هه‌ر لە چاڤی لاند کۆنسێرتێک بەڕێوەدەچێت.

لە دهۆکیش لە پارکی‌ نەورۆز ئاهەنگی نەورۆز ڕێکدەخرێت، حەوت گروپی‌ خۆبەخشیش لە قەزای‌ ئاکرێ بەمەبەستی‌ کردنەوەی‌ ئاکرێ نەورۆز لەقەزاکەدا زیاتر لە هەزار مەشخەڵیان دروستکردووەو بڕیارە هەزار گەنج بەرەو لوتکەی چیای‌ کەلێ بەو مەشخەڵانەوە بەڕێ بکەون کە بەرزترین شوێنی‌ قەزاکەیە.

لە پارێزگای‌ هەڵەبجەش، لە بەرزاییەکانی‌ عەنەب ئاهەنگ ساز دەکرێت و لە کەرکوکیش ئاگری‌ نەورۆز لەسەر قەڵای‌ کەرکوک دەکرێتەوە و بڕیاریشە لە ئاهەنگەکەدا پێنج هەزار ئاڵای کوردستان هەڵبکرێت، ئاڵایەکی‌ گەورەش بە درێژی‌ ٢٧ مەتر ئامادەکراوە بۆ نمایشکردن.

ساڵانە و لە ڕۆژی‌ 20ی‌ ئازارد کە هاوکاتە لەگەڵ سەری ساڵی نوێی کوردی و جەژنی‌ نەتەوەیی نەورۆزدا، لە سەرجەم شار و شارۆچکەکانی‌ هەرێمی‌ کوردستان ئاگری‌ نەورۆز دەکرێتەوە و هاوڵاتیان ئاهەنگ دەگێڕن.


AM:11:28:20/03/2019


ئه‌م بابه‌ته 1148 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو