باری كه‌شوهه‌وای ئه‌مڕۆ و سبه‌ینێ پێنجشه‌ممه
وێستگه نیوز ـ
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان، پێشبینییه‌كانی كه‌شوهه‌واو پله‌كانی گه‌رمای بۆ ئه‌مڕۆ و سبه‌ینێ پێنجشه‌ممه راگه‌یاند كه به‌م جۆره‌ی خواره‌وه‌ن.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی هه‌رێم رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ له شاره‌كانی هه‌رێم ئاسمان ساماڵ و په‌ڵه هه‌ور ده‌بێت پاشان ده‌گۆڕێت بۆ نیمچه هه‌ور.
ئاماژه‌شی به‌وه‌داوه كه به‌رزترین پله‌كانی گه‌رما له هه‌ولێر 16، سلێمانی 15، دهۆك 14، كه‌ركوك 18 پله‌ی سه‌دی ده‌بێت.
كه‌شناسی هه‌رێم ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو كه سبه‌ینێ پێنجشه‌ممه 21ی ئازاری 2019، له شاره‌كانی هه‌رێم ئاسمان ساماڵ و په‌ڵه هه‌ور ده‌بێت پاشان له ناوچه شاخاوییه‌كان ده‌بێت به نیمچه‌هه‌ور ده‌بێت.
روونیشیكرده‌وه كه به‌رزترین پله‌كانی گه‌رما له هه‌ولێر 18، سلێمانی 17، دهۆك 16، كه‌ركوك 21 پله‌ی سه‌دی ده‌بێت.
AM:10:57:20/03/2019
ئه‌م بابه‌ته 2488
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت