دادگای ئەوروپا پێداچونەوە بەدۆسیەی سەڵاحەدین دەمیرتاش دەكات

‌سەڵاحەدین دەمیرتاش

وێستگەنیوز- 

دوای ئەوەی دادگای مافەكانی مرۆڤ لە ئەوروپا داوای پێداچونەوەی بریاری دەستگیركردنی سەڵاحەدین دەمیرتاشی لە تورکیا كرد، بەڵام بەهۆی ئازادنەكرنی دەمیرتاش پارێزەرەكانی داوایانكرد دادگای ئەوروپا جارێكی بەدۆسیەكەدا بچێتەوە.  

رۆژی سێشەممە 19ی ئازاری 2019، دادگای مافەكانی مرۆڤ لە ئەوروپا داوایەكی پارێزەرانی سەڵاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆكی پێشووی پارتی دیموكراتی گەلان (هەدەپە)ی پەسەندكرد دەربارەی بەدواداچونی بریارێکی دادگای ئەوروپا بۆ ئازادكردنی ده‌میرتاش و بریاریدا دوبارە دۆسیەكە هەڵبسەنگێنێتەوە.  

پەسەندكردنی داواكاری پارێزەرانی دەمیرتاش لە كاتێكدایە، ئاژانسەكانی نزیك لە حكومەتی توركیا بڵاویانكردەوە، رۆژی سێشەممە دادگای ئەورپا داوایەكی نوێی توركیای پەسەندكردوە بۆ تەمیزكردن و دووبارە پێداچونەوە بە بریاری ئازادكردنی دەمیرتاش.


AM:10:36:20/03/2019


ئه‌م بابه‌ته 1092 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو