قاسم شه‌شۆ: ئەگەر پەکەکە و یەپەگە و یەپەژە کوردن با ناحیه‌یه‌ك له‌ توركیا رزگار بكه‌ن

‌قاسم شەشۆ

وێستگه‌ نیوزـ

فەرماندەی فەرماندەیی هیزەكانی پێشمەرگە لە شه‌نگال رایگه‌یاند كه‌ كێشه‌ی شه‌نگال په‌كه‌كه‌ و حه‌شدی شه‌عبین، وتیشی ئه‌گه‌ر "پەکەکە و یەپەگە و یەپەژە کوردن با ناحیه‌یه‌ك له‌ توركیا رزگار بكه‌ن".

قاسم شەشۆ، فەرماندەی فەرماندەیی هیزەكانی پێشمەرگە لە شنگال لە وتوێژێكدا لەگەڵ ئەمریكا باسی بارودوخی ناوچە جێناكۆكه‌كان بەتایبەتی شه‌نگالی كرد و پێی وایە تاكە چارەسەر بۆ گەرانەوەی ئاسایشی ئەو دەڤەرانە ئه‌وه‌یه‌ حکومەتی ناوه‌ند و حکومەتی هەرێم هه‌ماهه‌نگیان هەبێت تا پێکەوە ئه‌و سنورانه‌ بپارێزن.

سه‌باره‌ت به‌ پێكدادانه‌كه‌ی نێوان یه‌به‌شه‌ و هێزە عیراقییەکان له‌ شه‌نگال قاسم شه‌شۆ وتویه‌تی: "ئەوانە زۆر ناویان لە خۆ ناوە پەکەکەو یەپەژە ویەپەگە دەیانویست شتی نایاسایی داخلی عیراق بکەن حکومەتی عیراقیش ده‌ستگیری كردن، ئەوانیش ته‌له‌فۆنیان بۆ جەماعەتەکەی خویان کرد و هاتن و شەڕ لە نێوانیان دەستپێکرد، بەپێی زانیاریەکانی ئێمە دوو لە پەکەکە كە دەڵێن یەپەژە دوو لەوان کوژران و چوار بریندار بوون و یەکیش لە حکومەتی عیراقی کوژرا و دووی تریش برینداربوون، سەرەتا پەکەکە لەوانی کوشت دواتر ئەوانیش لێیان کوشتنه‌وه‌."

شەوی 17ی ئازاری 2019، لە ئەنجامی شەڕ و روبەڕوبونەوە لە نێوان سوپای عیراق و یەکینەکانی بەرخۆدانی شنگال، دوو کەس کوژراون و 6ی دیکەش برینداربوون.

له‌ وه‌ڵامی پرسیارێكی دیكه‌شدا كه‌ بۆچی هێزەکانی پێشمەرگە ناگەرێنەوە ناو سەنتەری شارەکان، قاسم شه‌شۆ پێی وایه‌ كه‌ "کێشەی هەری گەورە پەکەکەو و حەشدی شەعبین لەو دەڤەرانە به‌شێكیشی په‌یوه‌ندیی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوه‌ هه‌یه‌، بەڵام تا پەکەکە و حەشدی شەعبی لەو دەڤەرانەدان ئەستەمە کارەکە پێک بێت."

قاسم شه‌شۆ وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌شی دایه‌وه‌ كه‌ باس له‌ دروستكردنی هێزێک ده‌كات کە بێتە شه‌نگال و له‌وێ حوکم بکات و وتی: پێشمەرگە و حکومەتی مەرکەزی پێکەوە بە برایه‌تی دەست بخەنە ناو دەستی یه‌كتر، شنگالیش قەزایەکی عیراقە و عیراقییە و دەمانەوێ پێشمەرگە و حكومەتی مەرکەزی پێکەوە بێن ئەمنیەتی ئەم ناوچەیە بپارێزن.

وتیشی: "ئەگەر جەماعەتی ئێمە پەکەکە و یەپەگە و یەپەژە کوردن ئێمە رێزوسڵاومان بۆیان هەیە ئەگەر راست دەکەن نۆزدە ولایەتی تورکیا هەن با یەکێکیان رزگار بکەن با قەزایەک رزگار بکەن با ناحیە و گوندێك رزگار بکەن نەک شنگال کێشە لێرەیە پەکەکەو حەشدی شەعبین ."


AM:09:52:20/03/2019


ئه‌م بابه‌ته 2476 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت