جارێكی دیكه عیراق له سزاكانی سه‌ر ئێران به‌خشرا
روحانی و ترەمپ
وێستگه نیوزـ
ولایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئەمریکا جارێکی دیکە وادەی به‌خشینی عیراقی له‌و سزا ئابورییانه درێژکردەوە ماوه‌ی چه‌ند مانگێكه به‌سه‌ر ئێران‌دا سه‌پێنراوه.
میدیا جیهانییه‌كان بڵاویانكرده‌وه كه وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا سێ مانگی دیکە وادەکەی بۆ ماوەی 90 رۆژی دیکە درێژکردوەتەوە و ئامانجیش له‌و هه‌نگاوه، یارمەتیدانی عیراقە تاکو پێداویستی گاز و کارەبا دابین بکات.
له‌وباره‌یه‌وه بەرپرسێکی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاندوە: "ئەگەرچی درێژکردنەوەی وادەی بەخشینی عیراق بۆ پڕکردنەوەی کورتهێنانی وزەیە، ئێمە بەردەوام دەبین لە گتوگۆکانمان لەگەڵ عیراق لەبارەی سزاکانی سەر ئێران".
دەشڵێت: "بوونی زیاد لە یەک سەرچاوە و بەهێزبوونی توانای عیراق لە هاوردەکردن، ئابوریی عیراق باش دەکەن و لە هەژموونی ئێران دووری دەخەنەوە".
سەرەڕای هۆشدارییەکانی ئەمریکا، عێراق پەیوەندییە سیاسی و بازرگانییەکانی لەگەڵ ئێران گەشە پێدەدات و هەفتەی رابردووش، حەسەن روحانی، سەرۆک کۆماری ئێران بۆ ئەو مەبەستە هاتە عیراق.
له مانگی ئایاری 2018 دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا له ڕێككه‌وتنه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی ئێران كشایه‌وه كه له‌ساڵی 2015 دا له نێوان ئێران و زلهێزه‌كانی جیهاندا واژوو كرابوو، مه‌به‌ستیش له رێككه‌وتنه‌كه سنورداركردنی به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی ئێران و له‌به‌رامبه‌ریشدا لابردنی سزاكانی ئه‌وروپا و ئه‌مریكا له‌سه‌ر تاران بوو.
له 5ی نۆگه‌مبه‌ری 2018، سه‌رۆكی ئه‌مریكا قۆناغی دووه‌می سه‌پاندنی سزاكانی به‌سه‌ر ئێران‌دا راگه‌یاند و به‌وه‌ش سزاكان له‌سه‌ر تاران توندتركران ئه‌مجاره‌ش سزاكان له شه‌ش مادده پێكهاتبوو.
یه‌كه‌م مادده كه‌رته‌كانی كارپێكه‌رانی به‌نده‌ری ئێران و كه‌شتیوانی و دروستكردنی كه‌شتی له‌خۆده‌گرێت، سزاكان كۆمپانیاكانی وه‌ك هێڵه‌كانی كه‌شتیوانی كۆماری ئیسلامی ئێران و هێڵی كه‌شتیوانی باشور و دامه‌زراوه په‌یوه‌ندیداره‌كان ده‌گرێته‌وه.
دووه‌مین مادده‌ی سزاكانی وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكا كاروباره‌كانی په‌یوه‌ست به نه‌وت له‌خۆده‌گرێت، وه‌ك كۆمپانیای نه‌وتی نیشتمانی ئێران (NIOC) و كۆمپانیای تانكه‌ری نیشتمانی (NITC) هه‌روه‌ها سنورداركردنی نێوده‌وڵه‌تی ده‌سه‌پێنێت به‌سه‌ر كڕینی نه‌وت، به‌رهه‌مه‌كانی نه‌وت یان به‌رهه‌مه‌كانی پترۆكیمیای ئێران‌دا.
ئامانجێكی دیكه‌ی سزاكان، كاری دامه‌زراوه داراییه بیانییه‌كان ده‌گرێته‌وه كه له‌گه‌ڵ بانكی ناوه‌ندی ئێران و دامه‌زراوه داراییه دیاره ئێرانییه‌كان ئه‌نجامی ده‌ده‌ن.
پێنجه‌مین و شه‌شه‌مین مادده‌ی سزاكانی سه‌ر ئێران سنوورداركردن له‌خۆده‌گرن به‌رامبه‌ر كۆمپانیاكانی بواری ئۆتۆمبێل و بیمه و كه‌رتی وزه‌ی ئێران.
له سزاكاندا ته‌نها چاوپۆشی له 8 وڵات كراوه كه رێگه‌یان پێ ده‌دات به‌رده‌وام بن له هاورده‌كردنی نه‌وتی ئێران، ئه‌وه‌ش به شێوه‌یه‌كی كاتی نه‌ك هه‌میشه‌ییه، یه‌كێك له‌و وڵاتانه‌ش عیراقه.
AM:09:22:20/03/2019
ئه‌م بابه‌ته 2776
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت