ئه‌ردۆغان: نیوزله‌ندا لێپێچینه‌وه نه‌كات، ئێمه ده‌یكه‌ین
وێستگه نیوزـ
لێدوانه‌كانی سه‌رۆك كۆماری توركیا له‌سه‌ر روداوی هێرشه‌كه‌ی سه‌ر دوو مزگه‌وت له نیوزله‌ندا به‌رده‌وامه و له نوێترین وتاریدا رایگه‌یاند كه ئه‌گه‌ر نیوزله‌ندا لێپێچینه‌وه له روداوه‌كه نه‌كات، ئه‌وان ده‌یكه‌ن.
رەجەب تەیب ئەردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا له قەزای ئه‌ره‌گلی سەربە پاریزگای زۆنگوڵداك كه وتارێكی پێشكه‌ش كرد و سه‌باره‌تبه روداوه‌كه‌ی نیوزله‌ندا رایگه‌یاند: "دەبێت باجی ئەمە بدەن. ئەگەر بەهەر جۆرێك بێت نیوزله‌ندا لێپێچینەوە نەكات، ئێمە دەزانین چۆن لێپێچینەوە بكەین".
ئه‌ردۆغان ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی رێكخراوی فه‌تحوڵا گوله‌ن كرد و وتی: "ئێمە هەڵەیەكمان ئەنجامدا، سزای لەسێدارەدانمان هەڵگرت. بەڕای من هەڵەمان كرد. بۆچی؟ ئەوانەی شەوی 15ی تەمموز، 251 هاوڵاتی و سەرباز و پۆلیسیان شەهید كرد، هەرچەندە سزاكەیان زیندانیی هەمیشەیی سەختكراوە، بەلامەوە قورسە بەخێویان بكەین".
ئەردۆغان وتیشی: "له عه‌فرین و جه‌رابلوس وانه‌ی پێویستیان وه‌رگرت. هه‌موومان ده‌ست له ناوده‌ست ده‌نێین و له 31ی ئازاردا ئه‌و وانه‌یه‌ی كه پێویسته به‌مانه‌ی ده‌ده‌ین".
AM:08:45:20/03/2019
ئه‌م بابه‌ته 1976
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت