وەزارەتی تەندروستی دەستەلەکارکێشانەوەی وەزیری تەندروستی ڕەتدەکاتەوە


وێستگەنیوز-

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی عێراق رەتیكردەوە، وەزیری تەندروستی دەست لەكاركێشانەوەی پێشكەش كردبێت.

ئەمڕۆ سێ‌شەممە ١٩ی ئازاری ٢٠١٩ دكتۆر سەیف بەدر، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی عێراق ڕایگەیاند "هەواڵی دەستلەکارکێشانەوەی وەزیری تەندروستی دورە لەڕاستییەوە و بەمەبەستی سیاسی دروست کراوە".

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی عێراق ئاماژەی بەوەداوە "عەلائەدین عەلوانى وەزیری تەندروستی لەكارەكەی بەردەوامە و هەواڵی دەست لەكاركێشانەوەی دوورە لەراستیەوە".

ئەمەش دوای ئەوە دێت کە پێشتر سەرچاوەیەك لە حكومەتی عێراق بڵاویکردبوەوە "عەلا عەلوانی، وەزیری تەندروستی عێراق دەست لەكاركێشانەوەی پێشكەشی عادل عەبدولمەهدی، سەرۆكوەزیرانی عێراق كردووە"'.

رۆژی دووشەممە 11/3/2019 لیژنەی تەندروستی و ژینگە لە پەرلەمانی عێراق كۆمەڵێك دۆسیەی وەزیری تەندروستی راگەیاندن کە بە گەندەڵی ناویبردن، بەڵێنیشیدا لەدانیشتنەكانی داهاتووی پەرلەماندا لێپێچینەوەی لەگەڵ بكات.

هـ ـ ب


PM:08:31:19/03/2019


ئه‌م بابه‌ته 1392 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت