پۆلیسی ئۆتریخت له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ده‌ستگیركردنی هێرشبه‌ره‌كه‌ی ئه‌مڕۆی راگه‌یاند و ئه‌وه‌ی سه‌باره‌ت به هێرشبه‌ره‌كه دوپاتكرده‌وه كه ناوی گۆكمان تانیس- ه ته‌مه‌نی 37 ساڵه و به ره‌چه‌ڵه‌ك توركه.
هاوكات ریتگیر جیكین، داواكاری گشتیی شاری ئۆتریخت له كۆنگره‌كه‌دا رایگه‌یاند كه ده‌ستگیركراوه‌كه تۆمارێكی تاوانی هه‌یه و پێشتر له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی ئه‌و وڵاته‌وه ده‌ستگیركراوه.
دوای روداوەکەش سایتی
دەیلی مەیڵ بڵاویانکردوە کە هێرشبەرەکە تەقەی لە کەسێکی خۆی کردوە و هۆکارەکەش "کێشەی خێزانی" بووە، هەڕەشەی ئەوەشی کردوە هەرکەس خۆی هەڵقورتێنێت، تەقە لەویش دەکات، کەسوکاری هێرشبەرەکەش لە تورکیاوە هەر هەمان شتیان وتوە و پشتڕاستیان کردوەتەوە کە تانیس تەقەی لە کەسێکی خۆی کردوە و کێشەکەی خێزانییە.
دوانیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی جیاجیای شاری ئۆتریخت-ی هۆڵه‌ندا کە دەکەوێتە نزیک سنوری ئەڵمانیا، لە هێرشێکی چەکداریدا روداوی ته‌قه‌كردن رویدا و لە ئاکامدا سێ کەس كوژران و 10ی دیکەش برینداربون.
له‌دوای روداوه‌كه پۆلیسی هۆڵه‌ندا رایگه‌یاند كه "پاڵنه‌ری تیرۆر" له‌پشتی ته‌قه‌كردنه‌كه‌وه‌یه و پۆلیس و وێستگه‌یه‌كی تراموای گه‌مارۆدا كه شوێنی سه‌ره‌كیی روداوی ته‌قه‌كردنه‌كه‌بوو، هاوكات ده‌سه‌ڵاتدارانی هۆڵه‌ندا ئاستی هه‌ڕه‌شه‌ی تیرۆرستییان بۆ به‌رزترین ئاست به‌رزكرده‌وه.
PM:08:39:18/03/2019
ئه‌م بابه‌ته 11916
جار خوێنراوه‌ته‌وه