به‌هۆی گه‌مارۆ ئابووریه‌كانه‌وه رۆحانی داوای دادگایكردنی ئه‌مریكا ده‌كات
حەسەن رۆحانی
وێستگە نیوز ـ
سه‌رۆك كۆماری ئێران رایگه‌یاند، پێویسته داوایه‌ك بۆ دادگا به‌رزبكه‌نه‌وه له دژی ئه‌وانه‌ی گه‌مارۆیی ئابوریان به‌سه‌ر ئێران‌دا سه‌پاندووه و ئه‌وانه‌شی پشتیوانی و هاوكاری ده‌كه‌ن.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه حه‌سه‌ن رۆحانی، سه‌رك كۆماری ئێران له دوای كۆبونه‌وه‌ی كابینه‌ی حكومه‌ته‌كه‌ی له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نوسیدا رایگه‌یاند ''فه‌رمانی كردووه به دروستكردنی لیژنه‌یه‌كی یاسایی له دژی ئه‌و لایه‌نانه‌ی گه‌مارۆیی ئابوریان به‌سه‌ر ئێران‌دا سه‌پاندووه و ئه‌وانه‌ش كه هاوكاری گه‌مارۆكان بوون''.
حەسەن رۆحانی رایگه‌یاند، "ئه‌مریكیه‌كان واده‌زانن له رێگایی سیاسه‌تی سه‌پاندنی سزاكانەوە ده‌توانن ئێران بگه‌رێنه‌وه بۆ دواوه".
روونیشكردوه‌ته‌وه، "ده‌یانه‌وێت ده‌ست بگرن به‌سه‌ر داهاتی وڵات و به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی گه‌لی ئێمه‌دا به‌ڵام ئه‌و ئامانجه‌یان به‌دینایه‌ت و ناتوانن سه‌ركه‌وتوو بن هه‌رچه‌ندە هه‌وڵیشی بۆ بده‌ن''.
سه‌رۆك كۆماری ئێران وتیشی: "دوژمنان هه‌وڵده‌ده‌ن به‌ربه‌ست بۆ پێشكه‌وتنی ئێران دروست بكه‌ن و ژیانی ئاسیایی هاوڵاتیان تێكده‌ده‌ن".
ئه‌و قسانه‌ی سه‌رۆككۆماری ئێران دوای ئه‌وه هات مانگی ئایاری 2018، ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا له رێكه‌وتنی ئه‌تۆمی ئێران كشایه‌وه و سزا ئابوریه‌كانی بەسه‌ر ئێران‌دا سەپاندەوە.
سه‌رچاوه: ئاژانسی میهری ئێرانی
PM:03:11:18/03/2019
ئه‌م بابه‌ته 876
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت