فه‌رمانده‌یه‌كی ئێران: 200 هه‌زار چه‌كدارمان له‌ عیراق و سوریا هه‌یه‌

‌سوپای ئێران-گێتی

وێستگه‌ نیوزـ

فەرماندەی سوپای پاسدارانی ئێران ئاشكرایكرد کە 200 هەزار چه‌كداریان لە عیراق و سوریا هەیە و دانیشی به‌وه‌دانا کە موشەکیان داوەتە حزبوڵای لوبنان.

له‌ چاوپێکەوتنێكدا لەگەڵ گۆڤارێکی ئێرانی بەناو "سروش"، محەمەدعەلی جەعفەری، فەرماندەی گشتیی سوپای پاسدارانی ئێران رایگه‌یاندوه‌ کە 200 هەزار چه‌كداریان لە عیراق و سوریا هەیە و سه‌رجه‌م چه‌كداره‌كانیش رێكخراون.

جەعفەری ئاشكرایكردوه‌ كه‌ ئەو 100 هەزار چه‌كداره‌ی لە سوریا جێگیرکراون، بۆ بەرەنگاربوونەوەی داعش و بەرەی نوسرە و شەڕی دژبەرانی سوریا ئامادە کراون.

ده‌شڵێت كه‌  100 هەزار چه‌كداریشیان لە عیراق هەیە، بونی ئه‌و هێزانه‌ش لە ناوچەکە یەکێکه‌ لە دەستکەوتەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانە.

جەعفەری لەبەشێکی دیکەی قسەکانیدا دان بەوە دادەنێت، کە مووشەک دەدەنە حیزبوڵا لوبنانی و ئاماژە بەوەش دەکات، کە هەموو ئیسرائیل لەژێر چەپۆکی مووشەکەکانی حیزبوڵا دایە. 

لێدوانه‌كانی جەعفەری لە کاتێکدایه‌ کە کاربەدەستانی ئێرانی ره‌تیانكردوه‌ته‌وه‌ لە عیراق و سوریا بوونی سەربازییان هەبێت و وەک خۆیان دەڵێن، تەنها راوێژکارەکانی ئێران لە ناوچەکە هەیە.


PM:06:39:17/03/2019


ئه‌م بابه‌ته 1256 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو