یه‌كێك له قوربانیانی روداوه‌كه‌ی نیوزله‌ندا له هێرشبه‌ره‌كه خۆش‌بوو
فەرید ئەحمەد، ئەو هاوڵاتییەکی لە هێرشەکەی نیوزلەندا ژنەکەی کوژرا
وێستگه نیوزـ
هاوسەری یەکێک لە قوربانیانی هێرشەکەی نیوزلەندا لە هێرشبەرەکە خۆش بوو و وتی: "هێرشبەرەکەم وەک مرۆڤ خۆشدەوێت".
فه‌رید ئه‌حمه‌د، یه‌كێكه له‌و موسڵمانانه‌ی دانیشتونی نیوزله‌ندا كه به‌هۆی كه‌مئه‌ندامییه‌وه له‌سه‌ر كورسییه‌كی كه‌مئه‌ندامی ده‌ژی.
فه‌رید له هێرشه‌كه‌ی رۆژی هه‌ینیی رابردوو كه كرایه سه‌ر دوو مزگه‌وتی نیوزله‌ندا رزگاری بوو، له‌لایه‌ن ژنه‌كه‌یه‌وه رزگار كرا، به‌ڵام ژنه‌كه‌ی به‌ركه‌وت و گیانی له‌ده‌ستدا.
سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ده‌یه‌وێت چی به‌و هێرشبه‌ره بڵێت كه ویستی خۆی و ژنه‌كه‌شی بكوژێت، فه‌رید به ئاژانسی فرانس پرێس-ی وتوه: "ده‌مه‌وێت پێی بڵێم خۆشم ده‌وێت وه‌ك مرۆڤ".
سه‌باره‌ت به پرسیارێكی دیكه كه ئایا له هێرشبه‌ره‌كه ده‌بورێت، فه‌رید ئه‌حمه‌د رایگه‌یاندوه:" به‌دڵنیاییه‌وه لێی ده‌بورم، به‌زه‌یی و لێخۆشبوو‌ن، باشترین شته".
رۆژی هه‌ینی 15ی ئازاری 2019، چەکدارێکی توندڕه‌وی نیوزله‌ندی لەکاتی نوێژی هەینیدا هێرشیكرده سه‌ر هه‌ردوو مزگه‌وتی ئه‌لنور و لینود له ناوچه‌ی هاگلی پاركی شاری كرایستچه‌رچ له دورگه‌ی باشوی ئه‌و وڵاته و و 49 هاوڵاتی موسڵمانی نوێژخوێنی كوشت و 48ی دیكه‌شی بریندار كرد و كۆی گشتی ئاماده‌كاری و په‌لاماره‌كه‌شی به شێوه‌ی راسته‌وخۆ له فه‌یسبوك بڵاوكرایەوە.
هێرشبه‌ره‌كه به‌ناوی (برینتۆت تارانت) ته‌مه‌نی 28 ساڵه، دژی كۆچبه‌رانه و له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له توویته‌ردا كۆچبه‌ران و په‌نابه‌رانی به "موسڵمانه داگیركاره‌كان" ناساندووه و رایگه‌یاندووه، "ئه‌وان هاتوون بۆ داگیركردنی ئه‌وروپا".
تارانت له‌سه‌ر چه‌كه‌كه‌ی نوسیبوی "ڤیه‌ننا 1683"، كه مه‌به‌ستی له جه‌نگه خوێناوییه‌كه‌ی نێوان پۆڵه‌ندا، نه‌مسا و ئه‌ڵمانه‌كان لە لایەک و ده‌وڵه‌تی عوسمانی لە لایەکی دیکەیە، كه به شكستی عوسمانییه‌كان كۆتایی هات.
PM:05:38:17/03/2019
ئه‌م بابه‌ته 5488
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت