به‌وێنه... به‌شێك له پردێكی گرنگی موسڵ هه‌ره‌سی هێنا
وێستگه‌نیوز -
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی رایگه‌یاند كه به‌هۆی بارانبارینه‌وه به‌شێك له پردی ئه‌لقه‌ناتر له شاری نه‌ینه‌وا هه‌ره‌سی هێنا.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 17ی ئازاری 2019، سه‌رچاوه‌كه بۆ سۆمه‌ریه نیوز وتی: "به‌هۆی بارانبارینی به‌خوڕه‌وه له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی شاری نه‌ینه‌وا لافاو دروست بووه".
وتیشی: "به‌هۆی دروستبوونی لافاوه‌وه به‌شێك له پردی ئه‌لقه‌ناتر له شاره‌كه هه‌ره‌سی هێنا".
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه ئه‌و پرده ناوچه‌ی ئه‌لفه‌یسه‌ڵیه به شاری یارییه‌كان ده‌به‌ستێته‌وه و ده‌كه‌وێته به‌ری چه‌پی شاری موسڵ.
رۆژی شه‌ممه ئه‌نجومه‌نی پارێزگای نه‌ینه‌وا بڕیاری دا به‌هۆی بارانبارینه‌وه ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه له فه‌رمانگه‌كانی شاره‌كه پشووی ره‌سمی بێت.
AM:09:24:17/03/2019
ئه‌م بابه‌ته 5032
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت