گرژی له نێوان پۆلیسی فه‌ڕه‌نسا و هێله‌ك زه‌رده‌كان دروستبوو
وێستگه نیوز –
له خۆپیشاندانی كۆتایی هه‌فته‌دا له پاریسی پایته‌خت، له‌نێوان پۆلیسی فه‌ڕه‌نسا و خۆپیشانده‌ره هێله‌ك زه‌رده‌كان گرژی دروست بوو.
ئاژانسه‌كانی هه‌واڵ رایاگه‌یاند ئه‌مڕۆ شه‌ممه 16ی ئازاری 2019 بۆ بڵاوه‌پێكردنی خۆپیشانده‌رانی "هێله‌ك زه‌رده‌كان" له پاریسی پایته‌ختی فه‌ڕه‌نسا، پۆلیس گازی فرمێسك‌ڕێژ و ئاوی به‌كارهێنا.
به‌پێچه‌وانه‌ی هه‌فته‌كانی رابردوو، ئه‌مڕۆ شه‌ممه ژماره‌یه‌كی زۆر له خۆپیشانده‌رانی هێله‌ك زه‌رده‌كان كۆبوونه‌وه، خۆیپیشانده‌ران هه‌رچییه‌ك ده‌كه‌وێته به‌رده‌ستیان ده‌یگرنه پۆلیس و هێزه ئه‌منییه‌كان.
خۆپیشانده‌ران چه‌ند دروشمێك ده‌ڵێنه‌وه، وه‌ك، ”هیچ وه‌ڵامی ئێمه‌یان نه‌دایه‌وه تا په‌نامان برده به‌ر هێز… ئه‌و پۆلیسه‌ی كه هێز به‌كاردێنێت، ده‌بێت به هێز مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ بكرێت".
ئه‌مڕۆ شه‌ممه له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی خۆپیشاندانه‌كان زۆرێك له دووكان و ماركێته‌كانی شه‌قامی ئیلیزێ ده‌رگاكانیان داخست.
سه‌رپه‌رشتیارانی خۆپیشاندانه‌كان له مینبه‌ره‌كانیانه‌وه داوا ده‌كه‌ن ئه‌مڕۆ به‌ڕێوه‌چوونی ناڕه‌زایه‌تی سه‌رتاسه‌ری وڵات بگرێته‌وه.
میدیا ناوخۆییه‌كانی فه‌ڕه‌نسا رایانگه‌یاند كه له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه له ناوچه جیاجیاكانی پاریس ده‌یان خۆپیشانده‌ر ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.
هاوكات پۆلیسی فه‌ڕه‌نسا رایگه‌یاند كه 20 كه‌سیان ده‌ستگیر كردووه كه هه‌وڵیانداوه درێژه به خۆپیشاندانه‌كان دژی ئیمانوێل ماكرۆن سه‌رۆكی فه‌ڕه‌نسا و سیاسه‌ته‌كانی بده‌ن.
سه‌رچاوه: سكای نیوز
PM:03:49:16/03/2019
ئه‌م بابه‌ته 1292
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت