ئه‌نجامده‌ری هێرشه تیرۆریستییه‌كانی نیوزله‌ندا دادگایی کرا
وێستگەنیوز-
- برێنتن تاره‌نت ئەو تیرۆرستەی له شاری
كرایستچه‌رچ-ی نیوزله‌ندا هێرشێکی تیرۆریستی كرده سه‌ر دوو مزگه‌وت، به‌تاوانی
كوشتن له‌لایه‌ن دادگاوه بڕیاری ده‌ستبه‌سه‌ركردنی بۆ ده‌ركرا.
به‌پێی هه‌واڵێكی رادیۆی نیوزله‌ندا برێنتن هاریسن تاره‌نت كه له‌هێرشەکەیدا
بۆسەر شاری كرایستچه‌رچ هه‌ڵیكوتایه سه‌ر هه‌ردوو مزگه‌وتی نوور و لینوود و ٤٩ كه‌سی
كوشت و ٤٠ كه‌سی دیكه‌ی برینداركرد، به تۆمه‌تی ئه‌نجامدانی تاوانی كوشتن برایه
به‌رده‌م دادوه‌ر.
ئەمڕۆش لە یەکەمین دادگایکردنیدا دادوەر فه‌رمانیكرد تا رۆژی ٥ی نیسان
به ده‌ستبه‌سه‌ركراوی بمێنێته‌وه.
ئه‌و تیرۆریسته له رێوشوێنێكی ئه‌منیی تونددا برایه به‌رده‌م
دادگا و بڕیاریشە سەرەتای مانگی نیسان دادگایی بکرێتەوە.
دوێنێ جاسیندا ئاردێرن سه‌رۆك وه‌زیرانی نیوزله‌ندا،
رایگه‌یاند "سێ كه‌سیان به‌هۆی ئه‌و هێرشه تیرۆریستیانه ده‌ستبه‌سه‌ركردووه
كه كرانه سه‌ر دوو مزگه‌وته‌كه‌ی شاری كرایستچه‌رچ، یه‌كێك له‌و ده‌ستبه‌سه‌ركراوانه‌ش
خه‌ڵكی ئوستڕالیایه".
PM:02:35:16/03/2019
ئه‌م بابه‌ته 7464
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت