به‌كارنه‌هێنانی وشه‌ی (تیرۆر) بۆ هێرشه‌كه‌ی نیوزله‌ندا له‌لایه‌ن تره‌مپه‌وه بووه جێی سه‌رنج
وێستگەنیوز-
سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد ترا‌مپ له‌باره‌ی هێرشه تیرۆریستییه‌كانی
شاری كرایستچه‌رچ-ی نیوزله‌نداوه رایگه‌یاند "كارێكی خراپ".
شەوی ڕابردو دۆناڵد ترا‌مپ له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی له كۆشكی
سپی له وه‌ڵامی رۆژنامه‌واناندا له‌باره‌ی ئه‌و هێرشه تیرۆریستیانه‌وه قسەی
کرد كه كرانه سه‌ر هه‌ردوو مزگه‌وتی ئه‌لنور و لینود له ناوچه‌ی هاگلی پارك-ی
شاری كرایستچه‌رچ له دوورگه‌ی باشوور.
دۆناڵد ترا‌مپ ئاماژەی بەوەکرد "به رای من پێموایه گروپێكی بچووكن كه كێشه‌ی جدییان
هه‌یه ئه‌گه‌ر له نیوزله‌نداوه بۆ ئه‌وان بڕوانن له‌وانه‌یه ره‌وشه‌كه ئاوا
بێت له‌مباره‌یه‌وه هێشتا زۆر شت نازانم".
تره‌مپ ئاماژه‌ی وتی ئەو هێرشەی کرا "كارێكی خراپ بوو"
ئه‌وه‌ی بووه جێی سه‌رنج ئه‌وه بوو تره‌مپ كه گوتی "كارێكی
خراپ بوو" وشه‌ی "تیرۆر"ی به‌كار نه‌هێنا.
هـ ـ ب
PM:02:07:16/03/2019
ئه‌م بابه‌ته 5440
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت