وه‌ك پشتیوانییه‌ك بۆ كه‌سوكاری قوربانیانی مزگه‌وته‌كان، سه‌رۆك وه‌زیرانی نیوزله‌ندا له‌چكی كرد
وێستگه نیوز ـ
وه‌ك هاوخه‌مییه‌ك و پشتیوانییه‌ك بۆ كه‌سوكاری قوربانییانی هێرشه‌كانی سه‌ر دوو مزگه‌وته‌كه، سه‌رۆك وه‌زیرانی نیوزله‌ندا له‌چكی كرد.
له‌میانی سه‌ردانكردنی بۆ ناوه‌ندی "كانتربری" تایبه‌ت به په‌نابه‌ران له شاری كرایست چیرچ، جاسیندا ئه‌ردێرن سه‌رۆك وه‌زیرانی نیوزله‌ندا له‌چكی كرد.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 16ی ئازاری 2019، جاسیندا ئه‌ردێرن سه‌رۆك وه‌زیرانی نیوزله‌ندا گه‌یشته شاری كرایست چیرچ و چاوی به نوێنه‌رانی ناوه‌نی په‌نابه‌رانی "كانتربری" كه‌وت.
له دیداره‌كه‌كه‌دا سه‌رۆك وه‌زیرانی نیوله‌ندا هاوخه‌می و خۆشه‌ویستی خۆی بۆ كۆمه‌ڵگه‌ی موسوڵمانان ده‌ربڕی.
رۆژی هه‌ینی چه‌كدارێكی راستڕه‌وی توندڕه‌و له كاتی نوێژی هه‌ینیدا هێرشی كرده‌سه‌ر دوو مزگه‌وت و به ده‌ستڕێژی گولـلـه 50 كه‌سی كوشت و ده‌یانی تری بریندار كرد و ئه‌مڕۆش رێوڕه‌سمی به‌خاكسپاردنی قوربانییانی ئه‌و رووداوه ده‌ستی پێكرد.
AM:11:03:16/03/2019
ئه‌م بابه‌ته 6032
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت