چیرۆكی ژیانی بهرپرسی ئهو باندهی دهستی بهسهر موچهی کارمەندانی تهندروستیدا گرت
بهرپرسی باندهكه
وێستگه نیوزـ
كهناڵی ئێ ئاڕ تی بڵاویكردهوه كه روداوی ڕفاندنی پارەکەی نەخۆشخانەی شار چیرۆکی ژیانی کەسێکی مەترسیداری هێنایە بەر باس، کە لە تەمەنێکی کەمدا چەندین تاوانی جیاجیای بەدوای یەکدا کردوە و دواترینیان رفاندنی یەک ملیار و 200 ملیۆن دینار بوو.
كهناڵهكه چیرۆکی ژیانی ئهنجامدهرانی روداوی رفاندنی موچهی فهرمانبهرانی نهخۆشخانهی شاری ئاشكرا كرد و بڵاویكردوهتهوه كه چیرۆكهكه نهێنی سەیر و سەمەرەی لەخۆگرتووە، بەتایبەت لەکاتێکدا ئەو حەوت کەسەی کە لە باندەکەدا بوون پێشتر زۆرینەیان بە تاوانی جۆراوجۆر دەستگیرکراون و دواتر ئازادکراون.
كهناڵی ئێن ئاڕ تی بڵاویكردوهتهوه كه بەرپرسی باندەکە لە یەکێک لە دۆسیەکانیدا بەر لە تەواوبوونی ماوەی یاسایی سزاکەی، لە روداوێکی گوماناویدا لە زیندانی چاکسازیی گەوران، کە لەژێر چاودێرییەکی توندوتۆڵی ئەمنیدایە، ساڵی 2015 هەڵاتووە و پاش دوو هەفتە لە زاخۆ دەستگیرکراوەتەوە.
بەرەبەیانی 13ی ئەم مانگە بهرپرسی باندهكه بهناوی (س. ڕ) وەک سەرۆکی باندێکی دزی لەگەڵ چەند کەسێکی دیکەدا لەلایەن هێزەکانی ئاسایشی سلێمانییەوە دەستگیرکرا، سەرۆکی باندەکە ساڵی 1989 لە یەکێک لە شارەدێکانی سەربە پارێزگای سلێمانی لەدایکبووە، بەڵام ماوەیەکی زۆرە دانیشتووی سلێمانییە و چەند ساڵێکیش لەنێو هێزە ئەمنییەکانی سلێمانیدا کارمەند بووە.
بەپێی زانیارییەکانی ئێن ئاڕ تی کە لە کەسێکی نزیکی تۆمەتبارەکە دەستیکەوتووە، سەرۆکی باندەکە جگە لەم کەیسە، 12 کەیسی تری لەسەربووە و چەند جارێک بە تاوانی جۆراوجۆر دەستگیرکراوە و دواتر ئازادکراوە.
دوا کەیسی سەرۆکی باندەکە ئەوەبوو کە دوو مانگ بەرلە ئێستاش و برایەکی و زاوایەکیان لەنێو ئۆتۆمبیلێکی جۆری تۆیۆتا بوون و، لە نزیک ناوچەی باخی بەختیاریی سلێمانی کەوتوونەتە بۆسەیەکەوە و لەلایەن چەند چەکدارێکەوە تەقەیان لێ کراوە، لە ئەنجامدا برایەکی لە خۆی بچووکتر و زاوایەکیان برینداربوون و (س) بە سەلامەتی دەرچووە، بەڵام لە هەمان کاتدا (س) تەقەی لەو کەسانە کردووە کە بۆسەیان بۆ ناونەتەوە و، لە ئەنجامدا دوو چەکداری تەقەکەر برینداربوون، بەڵام ئەوەی کە جێی سەرسوڕمانە هیچ کەسێک لەسەر ئەم دۆسیەی تەقەکردنە دەستگیرنەکراوە و هەر زوو دۆسیەکە ونبووە.
جگە لەمانەش سەرۆکی باندەکە لە ڕووداوێکی دیکەدا، کە لە دەستی ئاسایش هەڵدێت، تەقە لە هێزەکانی ئاسایش دەکات و دوو کارمەندی ئاسایش برینداردەکات و دواتر خۆشی لە نێو بینایەکدا بە برینداری دەستگیردەکرێت، ئەمە سەرەڕای ئەوەی کە سەرۆکی باندەکە لەسەر تاوانێکی دیکە سزای 10 ساڵ زیندانیی بەسەردا دەسەپێنرێت، بەڵام بەر لە تەواوبوونی ماوەی یاسایی سزاکەی بەر لێبوردنی گشتی دەکەوێت و ئازاد دەکرێت، لەکاتێکدا بەپێی مادەی 5ی یاسای ژمارە ٤ی ساڵی 2017ی پەرلەمانی کوردستان، کەسێک لە یاسای لێبوردنی گشتیی سوودمەند دەبێـت، کە پێشینەی تاوانی نەبێت، بەڵام (س) بەر لە تەواوبوونی ماوەی یاساییەکەی بەر لێبوردنی گشتی کەوتووە.
(س) لە پۆستێکدا رۆژی 16ی شوباتی 2018 لە ئەکاونتە تایبەتیەکەی خۆی نوسیوویەتی، دوای شەش ساڵ زیندانی ئازادکراوە، جگە لەوەش (س) لەو ماوەیەی کە لە زیندانی چاکسازیی گەوران بووە، بە بەردەوامی پۆستی فەیسبووکی کردووە و لەنێو هۆڵی زیندانەوە وێنەی خۆی بڵاوکردووەتەوە، ئەمەش جێگەی پرسیارە کە کەسێکی دەستگیرکراو چۆن ڕێگەی پێ دەدرێت لەنێو هۆڵی زیندانەوە مۆبایل و هێڵی ئینتەرنێت بەکاربهێنێت؟
PM:10:42:14/03/2019
ئهم بابهته 22948
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت