به‌وێنه..لافاو بازاڕ و شه‌قامه‌كانی ئه‌نباری داپۆشیووه
وێستگه نیوزـ
به‌هۆی بارینی بارانێكی زۆر، ئاستی ئاو له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی پارێزگای ئه‌نبار له خۆرئاوای عیراق به‌رزبووه‌وه و بوەهۆی دروستبونی لافاو.
میدیا عیراقییه‌كان بڵاویانكرده‌وه: ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 14ی ئازاری 2019، بارانێكی زۆر كه ره‌شه‌بای له‌گه‌ڵدا بووه ناوچه‌كانی پارێزگای ئه‌نباری گرتوه‌ته‌وه و ئاو چوه‌ته زۆرێك له كۆڵان و ماڵان و چێشتخانه‌كان و له شه‌قامه گشتییه‌كانیش ئاستی ئاو به‌رزبوه‌ته‌وه.
رۆژی 11ی ئازاری 2019، ده‌سته‌ی كه‌شناسیی عیراق سه‌باره‌ت به كه‌شوهه‌وای ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممهی ناوچه‌كانی ناوه‌ڕاستی عیراق پێشبینیی كردبوو ئاسمان هه‌ور و بارانێكی كه‌م و مامناوه‌ند ده‌بێت له‌گه‌ڵ ئه‌گه‌ری بارینی ته‌رزه و دروستبونی هه‌وره بروسكه و نزمبونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رما به چه‌ند پله‌یه‌ك.
PM:10:14:14/03/2019
ئه‌م بابه‌ته 3300
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت