رێژه‌ی بارانبارین له 12 كاتژمێری رابردودا
وێستگه نیوزـ
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانیی هه‌رێمی كوردستان رێژه‌ی بارانبارنی 12 كاتژمێری رابردوی ئاشكراكرد و رایگه‌یاند كه زۆرترین باران له ناوچه‌ی ئامێدی باریووه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانیی ئاشكرایكرد له ماوه‌ی 12 كاتژمێری رابردوی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 14ی ئازاری 2019، له ئامێدی 54.8 ملم باران باریووه،
پێشبینیشی كردوه له دره‌نگانی شه‌و رێژه‌ی بارانه‌كه زیاتر بێت به تایبه‌تی له پارێزگاكانی هه‌ولێر و كه‌ركوك و ده‌وروبه‌ری و هاوکات پێشبینی بارینی به‌فریشی له ناوچه شاخاوییه سنوریه‌كان كردوه .
كه‌شناسیی هه‌رێم راشیگه‌یاندوه كه به‌ره‌به‌یانی سبه‌ینێ هه‌ینی 15ی ئازاری 2019، به‌هۆی لاوازبوونی كاریگه‌ریی نزمه پاڵه‌په‌ستۆكه، ئاسمان نیمچه هه‌ور بۆ هه‌وری ته‌واو ده‌بێت له‌گه‌ڵ بارینی نمه باران له كات و شوێنی جیاجیا.
کەشناسیی هەرێم رایگەیاندووە کە له‌ناوچه‌كانی دیكه‌ی هه‌رێمی كوردستان رێژەی بارانبارین به‌مجۆره بوه:
PM:09:22:14/03/2019
ئه‌م بابه‌ته 2376
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت