پێشبینیی كه‌شناسیی هه‌رێم بۆ بارانبارینی ئه‌مشه‌و
وێستگه نیوزـ
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانیی هه‌رێمی كوردستان پێشبینی ده‌كات رێژه‌ی ئه‌و بارانه‌ی ئێستا ده‌بارێت، له دره‌نگانێكی شه‌ودا زیاتر بكات.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانیی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاندبوه: ئێستا باران بارین له زۆربه‌ی شار و شارۆچكه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وامیی هه‌یه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه پێشبینیشی كردوه له دره‌نگانی شه‌و رێژه‌ی بارانه‌كه زیاتر بێت به تایبه‌تی له پارێزگاكانی هه‌ولێر و كه‌ركوك و ده‌وروبه‌ری و هاوکات پێشبینی بارینی به‌فریشی له ناوچه شاخاوییه سنوریه‌كان كردوه .
كه‌شناسیی هه‌رێم راشیگه‌یاندوه كه به‌ره‌به‌یانی سبه‌ینێ هه‌ینی 15ی ئازاری 2019، به‌هۆی لاوازبوونی كاریگه‌ریی نزمه پاڵه‌په‌ستۆكه، ئاسمان نیمچه هه‌ور بۆ هه‌وری ته‌واو ده‌بێت له‌گه‌ڵ بارینی نمه باران له كات و شوێنی جیاجیا.
PM:06:44:14/03/2019
ئه‌م بابه‌ته 8680
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت