پشدەر.. روداوێکی هاتوچۆ برینداربونی 3 کەسی لێکەوتەوە
وێستگه نیوزـ
له‌سه‌ر رێگای سه‌نگه‌سه‌ر له قه‌زای پشده‌ر، دوو ئۆتۆمبیل خۆیان به‌یه‌كدا کێشا و به‌هۆیه‌وه سێ كه‌س برینداربوون.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسی راپه‌ڕین ئاشكرایكرد: کاتژمێر 3ی دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشه‌ممه 14ی ئازاری 2019، لە قەزای پشدەر ڕێگەی سەنگەسەر ـ گوندی توەسوران ئۆتۆمبێلێکی جۆری (مینی پاس/ نەفەر هەڵگر) و (هایڤی) خۆیان بەیەکدا کێشاو لە ئەنجامدا هەروو شۆفێرەکە و یەکێک لە سەرنشینی پاسەکە بریندار بوون.
پۆلیسی راپه‌ڕین ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه كه بەهۆی ناجێگیری باری تەندروستی هەردوو شۆفێرەکە لە نەخۆشخانەی گشتی قەڵادزێ لە ژێر چاودێری تەندروستی دان و هاوكات دۆسیه‌ی لێکۆڵینەوەش بۆ ڕووداوەکە کراوەتەوه.
PM:06:36:14/03/2019
ئه‌م بابه‌ته 1776
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت